با پێت بڵێم لە مێژووی ئەم میللەتە کەمێ
بۆ ئیمدادی کەیخوسرەوی دووەم لە شاهانی هەخامەنشین هاتنی لەشکرێکی یۆنان بۆ بابل و لەپاش جەنگەکە و گەڕانەوەیان بۆ یۆنانستان.
از کتاب:
دیوانی ئەوڕەحمان بەگی بابان
اثر:
عبدالرحمان بیگ بابان (1880-1967)
2 دقیقه
1104 مشاهده
با پێت بڵێم: لە مێژووی ئەم میللەتە، کەمێ
هەر وەک لە بەحر بێتە دەرێ قەترە و نمێ
کەیخوسرەواعلامی دووەم لە هەخامەنشیناناعلامی فورس
ئیمدادی ویست لە قەیسەری ڕۆماعلام پڕ چەک و نەترس
تا تەخت و تاجی شاهی بسێنی لە ئەردەشێراعلام
بەم لەشکرە، برایەکی گەورەی بخاتە ژێر
چوار عەسری پێش مەسیحاعلام بوو کە ئیمدادی ڕۆماعلامیان
هات و گەیشتە وادیی بابلاعلام بە شادمان
خوسرەواعلام بە هێزی خۆی و بە ئیمدادی زۆرەوە
ویستی کە شاهی کاکی بنێژێتە گۆڕەوە
لەولاوە ئەردەشێراعلام بۆ خەلاسی لە دەست عەدوو
بەخشی بە جەیش و لەشکری یا نەقدی هەرچی بوو
ئەم مەعرەکە لە خانی سکەندەراعلام کرایەوە
لاکین بە قەتڵی خوسرەوی دووەماعلام بڕایەوە
ئەم لەشکری شکستەیی یۆناناعلامە دەسبەجێ
بۆ نیشتمان و یانەی خۆی کەوتە ڕێ
زینفۆناعلامی سەر سوپاهی بە عەقڵ و بە هۆش و کێش
ڕێی شاخەکانی کوردی بە باش زانی، کەوتە پێش
کاتێ گەیشتە «مزری کیااعلام» کەوتە کۆڕەوە
دەسڕێژی لێ کرا لە نزیک و لە دوورەوە
زینفۆناعلامی ژیر و گەورە بەڕاستی خەباتی بوو
گاهی بە جەنگ و گاهی بە ئاشتی نەجاتی بوو
لەو یادداشتەدا کە بەجێی هێشتووە ئەڵێ:
«کەردۆخاعلام» پڵنگی شاخییە، بێگانە نایەڵێ
ئەم قەومە سەربەخۆیە ئیتاعەی بە کەس نییە
بۆ شاهی فورساعلام و قەیسەری ڕۆماعلام دەسڕی کەس نییە
هەرچەند سوپاهـ و لەشکری ئێمە گەڕایەوە
زۆری بە تیر و نێزەی کەردۆخاعلام بڕایەوە
زینفۆناعلام ستایشی کەردۆخاعلامی کردووە
مێژووی بەڕاستی زیندووە، گەرچی خۆشی مردووە