هەر لە خەلیجی فورسەوە تاکوو ئارارات
نمێ لە دەریایەکی قارەمانی کورد
از کتاب:
دیوانی ئەوڕەحمان بەگی بابان
اثر:
عبدالرحمان بیگ بابان (1880-1967)
2 دقیقه
1083 مشاهده
هەر لە خەلیجی فورسەوە تاکوو ئاراراتاعلام
جێگە پڵنگە، بیشەی شێرە، هەموو وڵات
لادە بۆ ڕێزە شاخی تۆڕۆساعلام تا سکەندەرۆناعلام
دێهات و شاری دەوروبەری گشت لە جنسی تۆن
بەینی فوڕاتاعلام و دیجلەاعلام کە ناوی جزیرەاعلامیە
ئاوی ڕەوانی سیم و زەڕڕە خاکی لیرەیە
جێگە و هەواری تۆیە لە ئەعساری بەردەوە
دوژمن کە چاوی لێ بووە مردوون بە دەردەوە
جێی شێری شێر کرۆژە، هەموو کوردەوارییە
کرمانجاعلام و کورداعلام و لوڕاعلام هەموو جنسێکە، ئارییە
ئەم نیشتمانە گشتی بە دەشت و چیایەوە
میراتی قەومی کوردە لە باوک برایەوە
زانیار بە عیلمی شۆین و ئەسەر کەشفی کردووە
دانیشتوانی ئەم وەتەنە قەومی کورد بووە
گاهی بە ناوی لۆلۆاعلامی بەرزی دلێرەوە
گاهی بە ناوی گۆتیاعلام و کاردۆخیاعلام شێرەوە
گاهی بە ناوی میللەتی ناوداری ماداعلامەوە
شاهی کەیاناعلامیان لە نەوەی کەیقوباداعلامەوە
ئاخر قەڕاڵی حوکمەتی ئاشووراعلامی پڕ لە زۆر
شاهێکی ماداعلام، حوکمەتەوە کوشتی و نایە گۆڕ
خاکی وەڵاتی ئێمەیە بێشکەی هەموو بەشەر
جێیە نەبوو کە کەشتی نووحاعلامی بچێتە سەر
کاتێ کە نووحاعلام کەشتییەکەی کەوتە بەر شەپۆل
شاخێکی کوردی «گۆتیاعلام»، بە مەردانە گرتیە کۆڵ
گەر جێی نەدایە جوودیاعلام بە ئەم کۆنە کەشتییە
ئێستاکە کەس نەبوو بزانێ بەشەر چییە
هەشتا کەسی تیا بوو لەوێ ئاشیانی کرد
جێگەی مرۆڤی عالەمی نیشتمانی کورد
چل عەسرە کورد ژیاوە لە شاخانی زاگرۆساعلام
سەربەست و حوڕ، خاوەنی بەیداخ و تەپڵ و کۆس
مەوجوودی ڕاستی، گەرچی نەهاتۆتە ژێر حیساب
ملیۆن، لە دوانزەدایە، بە تەخمین و ئیحتیساب
مەردیی سروشت و خیلقەتی ئەم قەومە نێرەیە
مەیدانی جەنگی، لا وەکوو خەرمان و گێرەیە
شەرح و بەیانی میللەتی کورد لێرە نادرێ
زانایی مێژووناسە کە ئەم ئیشە دەربەرێ