هەر لە خەلیجی فورسەوە تاکوو ئارارات
نمێ لە دەریایەکی قارەمانی کورد
لە کتێبی:
دیوانی ئەوڕەحمان بەگی بابان
بەرهەمی:
ئەوڕەحمان بەگی بابان (1880-1967)
2 خولەک
1068 بینین
هەر لە خەلیجی فورسەوە تاکوو ئاراراتناوی تایبەت
جێگە پڵنگە، بیشەی شێرە، هەموو وڵات
لادە بۆ ڕێزە شاخی تۆڕۆسناوی تایبەت تا سکەندەرۆنناوی تایبەت
دێهات و شاری دەوروبەری گشت لە جنسی تۆن
بەینی فوڕاتناوی تایبەت و دیجلەناوی تایبەت کە ناوی جزیرەناوی تایبەتیە
ئاوی ڕەوانی سیم و زەڕڕە خاکی لیرەیە
جێگە و هەواری تۆیە لە ئەعساری بەردەوە
دوژمن کە چاوی لێ بووە مردوون بە دەردەوە
جێی شێری شێر کرۆژە، هەموو کوردەوارییە
کرمانجناوی تایبەت و کوردناوی تایبەت و لوڕناوی تایبەت هەموو جنسێکە، ئارییە
ئەم نیشتمانە گشتی بە دەشت و چیایەوە
میراتی قەومی کوردە لە باوک برایەوە
زانیار بە عیلمی شۆین و ئەسەر کەشفی کردووە
دانیشتوانی ئەم وەتەنە قەومی کورد بووە
گاهی بە ناوی لۆلۆناوی تایبەتی بەرزی دلێرەوە
گاهی بە ناوی گۆتیناوی تایبەت و کاردۆخیناوی تایبەت شێرەوە
گاهی بە ناوی میللەتی ناوداری مادناوی تایبەتەوە
شاهی کەیانناوی تایبەتیان لە نەوەی کەیقوبادناوی تایبەتەوە
ئاخر قەڕاڵی حوکمەتی ئاشوورناوی تایبەتی پڕ لە زۆر
شاهێکی مادناوی تایبەت، حوکمەتەوە کوشتی و نایە گۆڕ
خاکی وەڵاتی ئێمەیە بێشکەی هەموو بەشەر
جێیە نەبوو کە کەشتی نووحناوی تایبەتی بچێتە سەر
کاتێ کە نووحناوی تایبەت کەشتییەکەی کەوتە بەر شەپۆل
شاخێکی کوردی «گۆتیناوی تایبەت»، بە مەردانە گرتیە کۆڵ
گەر جێی نەدایە جوودیناوی تایبەت بە ئەم کۆنە کەشتییە
ئێستاکە کەس نەبوو بزانێ بەشەر چییە
هەشتا کەسی تیا بوو لەوێ ئاشیانی کرد
جێگەی مرۆڤی عالەمی نیشتمانی کورد
چل عەسرە کورد ژیاوە لە شاخانی زاگرۆسناوی تایبەت
سەربەست و حوڕ، خاوەنی بەیداخ و تەپڵ و کۆس
مەوجوودی ڕاستی، گەرچی نەهاتۆتە ژێر حیساب
ملیۆن، لە دوانزەدایە، بە تەخمین و ئیحتیساب
مەردیی سروشت و خیلقەتی ئەم قەومە نێرەیە
مەیدانی جەنگی، لا وەکوو خەرمان و گێرەیە
شەرح و بەیانی میللەتی کورد لێرە نادرێ
زانایی مێژووناسە کە ئەم ئیشە دەربەرێ