ناساندن

2019/12/13 21:00:00 30844

پرۆژەی ڤەژینبوکس

هەوڵێکە بۆ کۆکردنەوەی زانستییانەی دەقی ئەدەبی و مێژووییی کوردستان.

ئامانجەکان

بەڕێوەبەران و بەشداربووان

ئەم پرۆژەیە لە ساڵی ٢٠١٦دا بە یارمەتیی ناوەندی فەرهەنگی و هونەریی ڤەژین لە شاری مەریواندا دەستی بە کاری خۆ کردووە. تا ئێستا چەند دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوە و دەیان کەس بە خۆبەخشانە و بەبێ بەرامبەر بەشدارییان لە پرۆژەی ڤەژینبوکسدا هەبووە.

چ دەقێک دەخرێتە ناو ڤەژینبوکس؟

لە ئێستادا، بڕیارمان وایە بەرهەمێک دابنێین کە:

مافی بڵاوکردنەوە (copyright)

بە داخەوە بۆ زمانی کوردی، مافی بڵاوکردنەوە شتێکی ئاڵۆزە، لەبەر ئەم هۆکارانەی خوارەوە: لەبەر ئەم ئاڵۆزییە، پێوەرمان بۆ بڵاوکردنەوەی بەرهەمێک لەم سایتەدا بەسەرچوونی مافەکانی نییە (بە پێچەوانەی Wikisource و Gutenberg) بەڵکوو ئەوەیە کە لە ئێستادا وەک بەشێکی سامان و مێژووی زمانی کوردی، گرنگیی هەبێت.

ئاگادار بن: بڵاوبوونەوەی دەقێک لەم سایتەدا، بە مانای پارێزراوبوون یان پارێزراونەبوونی مافەکانی بەرهەمەکە لەلایەن یاساکانی حکومەتەکانەوە نییە!

بۆ چی ئەم پرۆژەیەمان لە Wikisourceدا جێبەجێ نەکرد؟

Wikisource, the free library پرۆژەیەکی ڕێکخراوەی Wikimediaیە (کە ویکیپیدیا و چەند پرۆژەیەکی گەورەی دیکەش بەڕێوە دەبات) کە هەوڵ دەدات بۆ کۆکردنەوەی دەقی ئازادی هەموو زمانەکان. بەرهەمێک دەخرێتە Wikisource کە ئێستا لە پاوانی گشتی (public domain)دا ببێت و scanیش کرابێت. دواتر وشە بە وشە وێنەی لاپەڕەکان بە بەرنامە و بە پێداچوونەوەی دەستی دەکرێتەوە بە دەق. کە واتە ئەسڵی دەقەکە بەبێ دەستکاری دەخرێتە سەر سایتەکە.

بەڵام بۆ زمانی کوردی:

هەروەها لە Wikisourceدا گۆڕانکاری لە سایتدا و دانانی ئەو شتانەی کە پێویستن زۆر جار ئەستەمە چونکە مافی بەڕێوەبەرایەتیی وێب و گۆڕینی بەرنامەکەی بە دەستی ڕێکخراوەی Wikimediaوەیە کە زانیارییەکیان سەبارەت بە زمانی کوردی نییە.
زانیاری لەسەر ڤەژینبوکس: