فۆنتی ڤەژین
خوسرەو مەعرووفی
2019/12/31
21:00:00
17903
فۆنتی ڤەژین
فۆنتی ڤەژین بە ئامانجی سازکردنی تایپفەیسێکی مۆنۆلاینی و بە لەبەرچاوگرتنی ڕێسا هیندەسییە تایبەتەکان و لەسەر بنەمای خەتی نەسخ بەتایبەتی بۆ دەقی سەر شاشە دروست کراوە.ژمارەی کورسییەکان
لەم فۆنتەدا هەوڵ دراوە ژمارەی کورسییەکان کەم بکرێتەوە. هەروەها بەرزی و نزمیی پیتەکان بە جۆرێکن کە بەشێوەیەکی هاوسەنگ و هاوئاهەنگ دەوری هێڵی کورسیی ناوینیان گرتووە.
کێشەکان
چوار کێشی لایت (ناسک)، بۆڵد (ئەستوور)، نیو بۆڵد (نیوەئەستوور) و بڵاک (ڕەش) بۆ فۆنتی ڤەژین ساز کراوە. بۆ ستایڵی ئیتالیک، پیتەکان بەپێچەوانەی فۆنتەکانی تر، بەرەو چەپ لار دەبنەوە.

پیتە تایبەتەکانی خەتە عەرەبی و لاتینەکان
فۆنتی ڤەژین هەموو پیت و هێمایەکی پێویستی تێدایە بۆ نووسینی کوردی (ڕێنووسی ستانداردی کوردیی ناوەندی و هەروەها هەورامی، کەڵوڕی)، فارسی، عەرەبی، ئوردوو و زمانەکانی باکوور و ڕۆژاوای ئەورووپا. پیتە لاتینەکانیش بە شێوەیەک هەڵبژێرراون کە لەگەڵ پیتە عەرەبییەکاندا هاوئاهەنگ ببن.
گۆشەی قەڵەم
گۆشەی قەڵەم یان دەستپێکی جووڵەی سترۆک لە سەرەتای پیتەکان و هێماکان هاوئاهەنگ لەگەڵ کۆتایی پیتەکان دروست کراوە.
هاوتایی بۆشایییەکان
بۆ ئاسانکردنەوەی خوێندنەوەی دەق، هەوڵ دراوە مەودای نێوان پیتەکان و وشەکان و دێڕەکان و هێماکانی خاڵبەندی بەشێوەیەک ببێت کە بۆشاییی ئەرێنی و نەرێنی هاوسەنگ بکرێتەوە.
هاوتایی پیتە هاوشێوەکان
لە فۆنتی ڤەژیندا هاوتایی نێوان پیتە هاوشێوەکان وەک خڕەکان (ق، ل، ن، ی) پارێزراوە و بۆ پیتەکانی تریش (ف، و، ر، د، ه، ک) لە تێکەڵکردنی فۆرمەکان کەڵک وەرگیراوە.

پەیوەندی لەگەڵ خوسرەو مەعرووفی:

- telegram: @Khmrf
- kh.marufi [at] gmail.com
- khmrf [at] yahoo.com
زانیاری لەسەر ڤەژینبوکس: