پرسیارە دووپاتکراوەکان
چۆن دەتوانم بەشداری لەم پرۆژەیەدا بکەم؟
تکایە سەردانی پەڕەی بەشداری بکە.
بۆ چی بەرهەمی نووسەر و شاعیرە نوێیەکان وەک عەبدوڵڵا پەشێو دانانێن؟
لە ئێستادا، بڕیارمان وایە بەرهەمێک دابنێین کە ئەم دوو مەرجەی هەبێت:- بەرهەمهێنەکەی فەوتی کردبێت.
- یەکەم جار پێش ساڵی ٢٠٠٠ چاپ کرابێت.
چۆن دەتوانم «ناوی بەکارهێنەری» بۆ دەستکاریکردنی دەقەکان وەربگرم؟
ئامانجی پرۆژەی ڤەژینبوکس ئەوەیە کە ببێت بە سەرچاوەیەکی بڕواپێکراوی دەقی کوردی؛ کە وایە پێمان باش نییە هەموو کەسێک بتوانێت دەستکاریی دەقەکان بکات و ئاکامی ڕەنجی خۆبەخشانەی بەشداربووان تێک بدات.
بۆ وەرگرتنی مافی دەستکاریکردنی دەقەکان، تکایە لە پەڕەی پەیوەندیدا پەیامێکمان بۆ بنێرە و خۆت بناسێنە و ئاستی خوێندەواری و ئەزموونەکانت لە پێداچوونەوەی دەقی کوردیدا ڕوون بکەرەوە. ئەگەر شارەزا ببیت بەڕێوەبەران بەشانازییەوە پەیوەندیت لەگەڵدا دەگرن.
بۆ توێژینەوەیەکی زانستی پێوستم بە دەقەکانە. ڤەژینبوکس هاوکاریم دەکات؟
بە دڵنیایی و بە شانازییەوە ڤەژینبوکس ئەوەی لە توانایدا هەبێت دەیکات بۆ یاریدەی توێژەران. تکایە لە پەڕەی پەیوەندیدا پەیامێکمان بۆ بنێرە و خۆت بناسێنە و بابەتی توێژینەوەکە و کەرەستەی پێویستت ڕوون بکەرەوە بۆمان.
چۆن دەتوانم دەقی بابەتەکان بە یەکجاری دابگرم؟
بۆ وەرگرتنی یەکجاریی دەقەکان، تکایە لە پەڕەی پەیوەندیدا پەیامێکمان بۆ بنێرە و هۆکاری داواکارییەکەت و کەرەستەی پێویستت ڕوون بکەرەوە.
چۆن دەتوانم فایلی پی.دی.ئێفی کتێبەکان دابگرم؟
پرۆژەی ڤەژینبوکس هیچ فایلێکی پی.دی.ئێف دانانێت بۆ داگرتن. ئەگەر پێویستت هەیە، دەتوانیت سەردانی سایتەکانی تر وەک کوردیپێدیا بکەیت.
ئایا ڤەژینبوکس هاوکاریم دەکات کە ئەپی مۆبایل دروست بکەم؟
ئەگەر تەنیا دەتەوێت دەقەکانی ئەم سایتە بە شێوەی دەرهێڵ و بە شێوازێکی ترەوە بڵاو بکەیتەوە، ڤەژینبوکس هاوکاریت ناکات! چونکە:
- وێبسایتی ڤەژینبوکس بە شێوەیەک دروست کراوە کە لە مۆبایل و شاشەی بچووکیشدا بە باشی نیشان بدرێت و کێشەی نەبێت.
- دەقەکانی نێو ڤەژینبوکس ڕۆژانە گۆڕانکارییان تێدا دەدرێت و زۆرتر و باشتر و بێهەڵەتر دەکرێن. مافی خوێنەران و توێژەران ئەوەیە کە هەمیشە دوایین وەشانی بابەتەکانیان لەبەردەستدا ببێت.
- هێڵی ئینتەرنێت ئێستا لە زۆربەی شوێنەکانی کوردستان لەبەردەستدایە و بەرنامەی دەرهێڵ ئێستا ئەوەندە بە پێویست نازانین.
بەڵام ئەگەر دەتەوێت ئەپێکی بەسوود و جیاواز دروست بکەیت، تکایە لە پەڕەی پەیوەندیدا پەیامێکمان بۆ بنێرە و خۆت بناسێنە و شێوەی کاری ئەپەکە و کەرەستەی پێویستت ڕوون بکەرەوە بۆمان. ئەو کاتە ڤەژینبوکس بەشانازییەوە هاوکاریت دەکات.