با پێت بڵێم لە مێژووی ئەم میللەتە کەمێ
بۆ ئیمدادی کەیخوسرەوی دووەم لە شاهانی هەخامەنشین هاتنی لەشکرێکی یۆنان بۆ بابل و لەپاش جەنگەکە و گەڕانەوەیان بۆ یۆنانستان.
لە کتێبی:
دیوانی ئەوڕەحمان بەگی بابان
بەرهەمی:
ئەوڕەحمان بەگی بابان (1880-1967)
2 خولەک
1130 بینین
با پێت بڵێم: لە مێژووی ئەم میللەتە، کەمێ
هەر وەک لە بەحر بێتە دەرێ قەترە و نمێ
کەیخوسرەوناوی تایبەتی دووەم لە هەخامەنشینانناوی تایبەتی فورس
ئیمدادی ویست لە قەیسەری ڕۆمناوی تایبەت پڕ چەک و نەترس
تا تەخت و تاجی شاهی بسێنی لە ئەردەشێرناوی تایبەت
بەم لەشکرە، برایەکی گەورەی بخاتە ژێر
چوار عەسری پێش مەسیحناوی تایبەت بوو کە ئیمدادی ڕۆمناوی تایبەتیان
هات و گەیشتە وادیی بابلناوی تایبەت بە شادمان
خوسرەوناوی تایبەت بە هێزی خۆی و بە ئیمدادی زۆرەوە
ویستی کە شاهی کاکی بنێژێتە گۆڕەوە
لەولاوە ئەردەشێرناوی تایبەت بۆ خەلاسی لە دەست عەدوو
بەخشی بە جەیش و لەشکری یا نەقدی هەرچی بوو
ئەم مەعرەکە لە خانی سکەندەرناوی تایبەت کرایەوە
لاکین بە قەتڵی خوسرەوی دووەمناوی تایبەت بڕایەوە
ئەم لەشکری شکستەیی یۆنانناوی تایبەتە دەسبەجێ
بۆ نیشتمان و یانەی خۆی کەوتە ڕێ
زینفۆنناوی تایبەتی سەر سوپاهی بە عەقڵ و بە هۆش و کێش
ڕێی شاخەکانی کوردی بە باش زانی، کەوتە پێش
کاتێ گەیشتە «مزری کیاناوی تایبەت» کەوتە کۆڕەوە
دەسڕێژی لێ کرا لە نزیک و لە دوورەوە
زینفۆنناوی تایبەتی ژیر و گەورە بەڕاستی خەباتی بوو
گاهی بە جەنگ و گاهی بە ئاشتی نەجاتی بوو
لەو یادداشتەدا کە بەجێی هێشتووە ئەڵێ:
«کەردۆخناوی تایبەت» پڵنگی شاخییە، بێگانە نایەڵێ
ئەم قەومە سەربەخۆیە ئیتاعەی بە کەس نییە
بۆ شاهی فورسناوی تایبەت و قەیسەری ڕۆمناوی تایبەت دەسڕی کەس نییە
هەرچەند سوپاهـ و لەشکری ئێمە گەڕایەوە
زۆری بە تیر و نێزەی کەردۆخناوی تایبەت بڕایەوە
زینفۆنناوی تایبەت ستایشی کەردۆخناوی تایبەتی کردووە
مێژووی بەڕاستی زیندووە، گەرچی خۆشی مردووە