عەسری شەشەم نەما و سەری عەسری حەوتەمین

هجوومی چەنگیز خان بە لەشکری مەغوول و تاتارەوە بۆ ئاسیای ناوەڕاست و بۆ ئێران و کوردستان ساڵی ٦١٦ی کۆچی:
لە کتێبی:
دیوانی ئەوڕەحمان بەگی بابان
بەرهەمی:
ئەوڕەحمان بەگی بابان (1880-1967)
 3 خولەک  1052 بینین
عەسری شەشەم نەما و سەری عەسری حەوتەمین
ئەقوامی ئاسیایی هەموو کەوتە شۆڕ و شین
جەنگیزناوی تایبەت بە جەیشی زۆر و مەغوولناوی تایبەت و تەتارناوی تایبەتەوە
تۆفانی ئاگرێ بوو لەسەر، هاتە خوارەوە
شاری نەهێشت، دێهاتی نەهێشت، گەییە بەحری ڕەش
دونیا بڵێسەی ئاگر و تۆفانی خوێنی گەش
تەنها لە شاری بەڵخناوی تایبەت و بوخاراناوی تایبەت و لە قەندەهارناوی تایبەت
کوشتاری هەر یەکێکی پتر بوو لە سەد هەزار
خوارزمشاناوی تایبەت، کە شایێ بوو چالاک و دەسوەشێن
ئێرانناوی تایبەت و خاکی کوردی هەموو کردبوو بە خوێن
ئەم شایە خەسم و دوژمنی کورد بوو لە پێشەوە
ئەقوامی کوردی خستبووە ژان و ئێشەوە
خۆی و سوپای بەوێنەی حەیوان و جانەوەر
کەوتبووە کوردەواری، بە کوشتار و شۆر و شەڕ
پێشی مەغوولناوی تایبەتی گرت، بە سوپاهێکی مەردەوە
کەوتە جیدالەوە، بە دڵێکی نەبەردەوە
حەوت جەنگی کرد، بە مەردی لەگەڵ لەشکری تەتارناوی تایبەت
گاهـ سەرئەکەوت و زاڵ ئەبوو و گاهێ زەبوون و زار
کۆڵی ئەدا و دیسان هەڵمەتی ئەبردەوە
بەم هەڵمەتانە گۆی لە مەغوولان نەبردەوە
هێزی نەما لە ئاخریا کەوتە سەر فیرار
تەعقیبکەری بوو جەیشی مەغۆلی لە گشت دیار
هەر چەند شایێ بوو وەکوو شێری شەڕ و نەبەرد
خۆی خستە بەختی کوردەوە دڵ پڕ لە داخ و دەرد
شاهـ و ئەمیری کورد کە هەموو خەسمی جانی بوو
کاتێ کە جێی نەمایەوە جێگەی ئەمانی بوو
ڕای کردە سێبەری شەهی بەتلیسناوی تایبەتی نامدار
لێی بورد لە جورمی پێشەوە، شاهی کەرەمدار
میوانی کرد لە بەتلیسناوی تایبەتی جەننەت نموونەدا
ئەنعامی زۆری کرد، لەگەڵ ئەم خەسمی خوونەدا
جەیشی مەغۆل لە شوێنیەوە هاتن بە دەستوبرد
تا ئەم نێچێرە بەرزە بستێنن لە دەستی کورد
ئەم لەشکری مەغوولە وەکوو ساعیقەی بەڵا
گەییە چ جێیێ، کردی بە سەحرای کەربەلاناوی تایبەت
هەر شار و دێیێ هاتە بەری، کەوتە گیرەوە
کوشتاری لێ کرا بە ماڵ و بە پیرەوە
وانناوی تایبەت و حەکاریناوی تایبەت، ئەرجیشناوی تایبەت و ئەرزانناوی تایبەت و ماردینناوی تایبەت
زی ڕووحی تیا نەما، هەموو کوژرا بە قەهر و کین
لەو ناوەدا بە مەردی سەرۆکی «کرێشەناوی تایبەت» بوو
وێنەی پڵنگ بە هەڵمەت و وەک شێری بێشە بوو
سەرعەشرەتی کرێشەناوی تایبەت بە خۆی و بە خوێشەوە
بۆ ئەم سوپای دڕندەیە ڕۆییشتە پێشەوە
لێیدا لە پێشداری مەغۆل، بردیە پاشەوە
سەردارەکانی دوژمنی خستە تەڵاشەوە
شاهان و سەروەران و ئەمیرانی قەومی کورد
چاویان لە زەبر و زەنگی ئەمیری کرێشەناوی تایبەت کرد
هەڵیانکوتایە لەشکری دوژمن وەکوو پڵنگ
کوشتیان لە تۆڵەدا، لە عەدوو هەرچی کەوتە چنگ
شاهانی کورد و میری کرێشەناوی تایبەت وەکوو ئەسەد
بۆ ئەم هجوومی لەشکری تاتارناوی تایبەتە بوونە سەد
ئەم جەنگە پڕ خوێنە لە مەحشەر نموونە بوو
بۆ پاشی ئەو پەناهی نەڕەشای زەیوونە بوو
ئەم لەشکری مەغۆل و تەتارە لە جەنگی کورد
غالب نەبوو گەڕایەوە پاشی، بە دەستوبرد