عەسری شەشەم نەما و سەری عەسری حەوتەمین

هجوومی چەنگیز خان بە لەشکری مەغوول و تاتارەوە بۆ ئاسیای ناوەڕاست و بۆ ئێران و کوردستان ساڵی ٦١٦ی کۆچی:
از کتاب:
دیوانی ئەوڕەحمان بەگی بابان
اثر:
عبدالرحمان بیگ بابان (1880-1967)
 3 دقیقه  1071 مشاهده
عەسری شەشەم نەما و سەری عەسری حەوتەمین
ئەقوامی ئاسیایی هەموو کەوتە شۆڕ و شین
جەنگیزاعلام بە جەیشی زۆر و مەغوولاعلام و تەتاراعلامەوە
تۆفانی ئاگرێ بوو لەسەر، هاتە خوارەوە
شاری نەهێشت، دێهاتی نەهێشت، گەییە بەحری ڕەش
دونیا بڵێسەی ئاگر و تۆفانی خوێنی گەش
تەنها لە شاری بەڵخاعلام و بوخارااعلام و لە قەندەهاراعلام
کوشتاری هەر یەکێکی پتر بوو لە سەد هەزار
خوارزمشااعلام، کە شایێ بوو چالاک و دەسوەشێن
ئێراناعلام و خاکی کوردی هەموو کردبوو بە خوێن
ئەم شایە خەسم و دوژمنی کورد بوو لە پێشەوە
ئەقوامی کوردی خستبووە ژان و ئێشەوە
خۆی و سوپای بەوێنەی حەیوان و جانەوەر
کەوتبووە کوردەواری، بە کوشتار و شۆر و شەڕ
پێشی مەغوولاعلامی گرت، بە سوپاهێکی مەردەوە
کەوتە جیدالەوە، بە دڵێکی نەبەردەوە
حەوت جەنگی کرد، بە مەردی لەگەڵ لەشکری تەتاراعلام
گاهـ سەرئەکەوت و زاڵ ئەبوو و گاهێ زەبوون و زار
کۆڵی ئەدا و دیسان هەڵمەتی ئەبردەوە
بەم هەڵمەتانە گۆی لە مەغوولان نەبردەوە
هێزی نەما لە ئاخریا کەوتە سەر فیرار
تەعقیبکەری بوو جەیشی مەغۆلی لە گشت دیار
هەر چەند شایێ بوو وەکوو شێری شەڕ و نەبەرد
خۆی خستە بەختی کوردەوە دڵ پڕ لە داخ و دەرد
شاهـ و ئەمیری کورد کە هەموو خەسمی جانی بوو
کاتێ کە جێی نەمایەوە جێگەی ئەمانی بوو
ڕای کردە سێبەری شەهی بەتلیساعلامی نامدار
لێی بورد لە جورمی پێشەوە، شاهی کەرەمدار
میوانی کرد لە بەتلیساعلامی جەننەت نموونەدا
ئەنعامی زۆری کرد، لەگەڵ ئەم خەسمی خوونەدا
جەیشی مەغۆل لە شوێنیەوە هاتن بە دەستوبرد
تا ئەم نێچێرە بەرزە بستێنن لە دەستی کورد
ئەم لەشکری مەغوولە وەکوو ساعیقەی بەڵا
گەییە چ جێیێ، کردی بە سەحرای کەربەلااعلام
هەر شار و دێیێ هاتە بەری، کەوتە گیرەوە
کوشتاری لێ کرا بە ماڵ و بە پیرەوە
واناعلام و حەکاریاعلام، ئەرجیشاعلام و ئەرزاناعلام و ماردیناعلام
زی ڕووحی تیا نەما، هەموو کوژرا بە قەهر و کین
لەو ناوەدا بە مەردی سەرۆکی «کرێشەاعلام» بوو
وێنەی پڵنگ بە هەڵمەت و وەک شێری بێشە بوو
سەرعەشرەتی کرێشەاعلام بە خۆی و بە خوێشەوە
بۆ ئەم سوپای دڕندەیە ڕۆییشتە پێشەوە
لێیدا لە پێشداری مەغۆل، بردیە پاشەوە
سەردارەکانی دوژمنی خستە تەڵاشەوە
شاهان و سەروەران و ئەمیرانی قەومی کورد
چاویان لە زەبر و زەنگی ئەمیری کرێشەاعلام کرد
هەڵیانکوتایە لەشکری دوژمن وەکوو پڵنگ
کوشتیان لە تۆڵەدا، لە عەدوو هەرچی کەوتە چنگ
شاهانی کورد و میری کرێشەاعلام وەکوو ئەسەد
بۆ ئەم هجوومی لەشکری تاتاراعلامە بوونە سەد
ئەم جەنگە پڕ خوێنە لە مەحشەر نموونە بوو
بۆ پاشی ئەو پەناهی نەڕەشای زەیوونە بوو
ئەم لەشکری مەغۆل و تەتارە لە جەنگی کورد
غالب نەبوو گەڕایەوە پاشی، بە دەستوبرد