یادی کۆنم کردەوە ئیمڕۆ کزە و سۆزم هەیە
نەورۆزنامە
از کتاب:
دیوانی ئەوڕەحمان بەگی بابان
اثر:
عبدالرحمان بیگ بابان (1880-1967)
2 دقیقه
1027 مشاهده
یادی کۆنم کردەوە ئیمڕۆ کزە و سۆزم هەیە
بیری مێژووی سی عەسر پێشووی گەل و هۆزم هەیە
هەمدەمێکی وەک قەڵەم حەق بێژ و دڵسۆزم هەیە
مەیلی باسی ڕۆژی تازە و جەژنی پیرۆزم هەیە
جەژنی نەورۆز یەکێتی قەوم و گەلی هێنامە یاد
ڕستگاری قەومی ماداعلام و پادشاهی کەیقوباداعلام
جەژنی نەورۆزە چەمەن ڕازاوەی غونچە و گوڵە
نەرگسی شەهلا قەدەح ئەفشانی بەزمی سونبولە
پەرچەمی نەسرین و سەوسەن حەڵقەی داوی دڵە
نەغمەخوانی بەزمی ئەم گوڵزارە قومری و بولبولە
ئەم بەهشتی سەر زەمینە کردەوەی سەنعەت نییە
بێت و کوردستان ببینێ کێ ئەڵێ جەننەت نییە
تاجی زەمروتی لە سەر داناوە شاخی پڕ غروور
بەرگی پۆشیوە لە ئەتلەس سەوز و شین و زەرد و سوور
نوقمی دەریای شەونمە، یا خۆ شەپۆلێکە لە نوور
پڕ زوهوور و نوورە هەردە و شاخ و دەشتی شارەزووراعلام
جیلوەبێکی جەننەتە کەوتۆتە سەر خاکی وەتەن
گوڵشەنی نوورانییە ئەنواری بۆن خۆشە چەمەن
بای نەسیمی ڕوحفزا ئەشنێ سەحەر خێزی ئەکا
هاژەی بەفراو لە شاخان شۆڕش ئەنگێزی ئەکا
گوڵ لە باخ و دەشتی گوڵشەندا عەتر بێزی ئەکا
لالە سەرمەستی مەیی نابە قەدەح ڕێزی ئەکا
ڕۆژی تازە، ساڵی تازە، بابەتخلص ڕۆژی شادییە
موژدە بەخشی سەربەخۆیی پێشڕەوی ئازادییە