وەکوو لاوی سلێمانی حوڕ و ئازادەیە ژینم

از کتاب:
دیوانی ئەوڕەحمان بەگی بابان
اثر:
عبدالرحمان بیگ بابان (1880-1967)
 1 دقیقه  1052 مشاهده
وەکوو لاوی سلێمانیمکان حوڕ و ئازادەیە ژینم
لە پێناوی وەتەندا، دائەنێم سەد ڕۆحی شیرینم
بەلای ڕاست و چەپا ناڕۆم، بە هێزی پشتم ئەستوورە
وەکوو شاخی وەتەن سەربەرز و دڵ ڕەق، پڕ لە تەمکینم
لە نەزعا، نامەوێ یاسین، لە قەبرا نامەوێ تەڵقین
وەتەن یاسین و تەڵقینم، وەتەن ئیمانمە و دینم
لە خەودا نەقشی ئازادیم لە ئیقباڵی وەتەندا دی
موبەددەل بوو بە خۆشی و پێکەنین، گریانم و شینم
لە دەوری بەردەوە میراتی کوردە خاکی کوردستان
بۆ ئەم باخی بەهەشتە بابەتخلص! من دیوار و پەرژینم