لە سوورەی فەتحدا بەم ئایەتە دڵ شاد و مەسروورە

شانازی
از کتاب:
دیوانی ئەوڕەحمان بەگی بابان
اثر:
عبدالرحمان بیگ بابان (1880-1967)
 1 دقیقه  1031 مشاهده
لە سوورەی فەتحدا بەم ئایەتە دڵ شاد و مەسروورە
ستدعون الىٰ قومعربی ئیشارەی کوردی غەییورە
«اولىٰ باس شديدعربی» وەسفی قەومێ بێ لە قورئانا
بە ئازادی ئەژی دائیم لە دیلی و ئیستیلا دوورە
لە گێژ و مەوجی دەریای عالەما غەرقن گەلێ ئەقوام
بەقای ئەم میللەتە کوردە بە نەسسی ئایە مسطورعربیە
نەوەی ماداعلامی مەزن لاوی دلێری خاکی کوردستان
بە ئەمری ئێزەدی بۆ حیفزی ئەم میراتە مەئموورە
نەبۆتە دیلی هیچ دنیاگرێ ئەم میللەتی کوردە
چ ئەسکەندەراعلام، چ جەنگیزاعلام و هۆلاکۆاعلام بێ، چ تەیمووراعلامە
تلووعی ڕۆژی ئازادی لە شوێنە ئەم شەوی تارە
نزیکە ڕۆژ هەڵێ ئاسۆی وەتەن ڕووناک و پڕ نوورە
قەراری داوە لاو چاکی وەتەن ڕۆژێ کە فرسەت بوو
پەتی کا هەر وەکوو سەگ، دوژمنی هەر چەند مل ئەستوورە
ئەوانەی خوێنی میللەت ئەمژن و جاسووس و بێگانەن
قەڵاچۆیان لە لای لاو چاکی کورد، قانوون و دەستوورە
دمێکە شێت و شەیدای ڕێگەیی ئازادییە بابەتخلص
هەتا ماوە بە سەرفی ماڵ و سەر لەم ڕێیە مەجبوورە