لە سوورەی فەتحدا بەم ئایەتە دڵ شاد و مەسروورە

شانازی
لە کتێبی:
دیوانی ئەوڕەحمان بەگی بابان
بەرهەمی:
ئەوڕەحمان بەگی بابان (1880-1967)
 1 خولەک  1077 بینین
لە سوورەی فەتحدا بەم ئایەتە دڵ شاد و مەسروورە
ستدعون الىٰ قومعەرەبی ئیشارەی کوردی غەییورە
«اولىٰ باس شديدعەرەبی» وەسفی قەومێ بێ لە قورئانا
بە ئازادی ئەژی دائیم لە دیلی و ئیستیلا دوورە
لە گێژ و مەوجی دەریای عالەما غەرقن گەلێ ئەقوام
بەقای ئەم میللەتە کوردە بە نەسسی ئایە مسطورعەرەبیە
نەوەی مادناوی تایبەتی مەزن لاوی دلێری خاکی کوردستان
بە ئەمری ئێزەدی بۆ حیفزی ئەم میراتە مەئموورە
نەبۆتە دیلی هیچ دنیاگرێ ئەم میللەتی کوردە
چ ئەسکەندەرناوی تایبەت، چ جەنگیزناوی تایبەت و هۆلاکۆناوی تایبەت بێ، چ تەیموورناوی تایبەتە
تلووعی ڕۆژی ئازادی لە شوێنە ئەم شەوی تارە
نزیکە ڕۆژ هەڵێ ئاسۆی وەتەن ڕووناک و پڕ نوورە
قەراری داوە لاو چاکی وەتەن ڕۆژێ کە فرسەت بوو
پەتی کا هەر وەکوو سەگ، دوژمنی هەر چەند مل ئەستوورە
ئەوانەی خوێنی میللەت ئەمژن و جاسووس و بێگانەن
قەڵاچۆیان لە لای لاو چاکی کورد، قانوون و دەستوورە
دمێکە شێت و شەیدای ڕێگەیی ئازادییە بابەناسناوی ئەدەبی
هەتا ماوە بە سەرفی ماڵ و سەر لەم ڕێیە مەجبوورە