وەکوو لاوی سلێمانی حوڕ و ئازادەیە ژینم

لە کتێبی:
دیوانی ئەوڕەحمان بەگی بابان
بەرهەمی:
ئەوڕەحمان بەگی بابان (1880-1967)
 1 خولەک  1055 بینین
وەکوو لاوی سلێمانیشوێن حوڕ و ئازادەیە ژینم
لە پێناوی وەتەندا، دائەنێم سەد ڕۆحی شیرینم
بەلای ڕاست و چەپا ناڕۆم، بە هێزی پشتم ئەستوورە
وەکوو شاخی وەتەن سەربەرز و دڵ ڕەق، پڕ لە تەمکینم
لە نەزعا، نامەوێ یاسین، لە قەبرا نامەوێ تەڵقین
وەتەن یاسین و تەڵقینم، وەتەن ئیمانمە و دینم
لە خەودا نەقشی ئازادیم لە ئیقباڵی وەتەندا دی
موبەددەل بوو بە خۆشی و پێکەنین، گریانم و شینم
لە دەوری بەردەوە میراتی کوردە خاکی کوردستان
بۆ ئەم باخی بەهەشتە بابەناسناوی ئەدەبی! من دیوار و پەرژینم