گەلێ دوژمن لە گشت لا خەریکی کوشتنی تۆیە
حکوومەتی ئێران بە بەهانەی چەک سەندنەوە لە ١ی کانوونی ساڵی ١٩٥٠دا بە هێزی هوایی و زەمینییەوە پەلاماری عەشیرەتی جوانڕۆی دا. بەو هۆیەوە ئەم دەستە بەستە بێژراوە.
لە کتێبی:
دیوانی ئەوڕەحمان بەگی بابان
بەرهەمی:
ئەوڕەحمان بەگی بابان (1880-1967)
1 خولەک
1027 بینین
گەلێ دوژمن لە گشت لاوە، خەریکی کوشتنی تۆیە
لە هەر گۆشەی، وەتەن، گوێ بگرە دەنگی شین و ڕۆڕۆیە
ئەسیری و کوشتنی کوردان دەمێکە تەوقی ئەستۆیە
لە پاش کوشتاری موکریناوی تایبەت ئێستە کە نۆرەی جوانڕۆناوی تایبەتیە
لە بەر چی؟ خوێنی ئەم قەومە موباحە لای هەموو قەومێ
لەسەر ئەم قەومە مەزڵوومە قیامەت بۆ چی ناقەومێ
لە قانوونی ژیان، هەر قەومی کورد مەئیوس و مەحروومە
جەزای دارە، ئەوی ژینی بوێ، لەم قەومە مەزڵوومە
بەری ئەم دارە ئەستۆ و گەردنی لاوانی مەحکوومە
لە دونیادا ژیان بۆ قەومی کورد نایاب و مەعدوومە
لە کوێی ئەی ڕۆحی کاوەناوی تایبەت، هەڵگری بەیداخی حوڕڕییەت
نەجاتی میللەتی کورد دەی، لە دیلی و مەینەت و زیللەت
مەپرسە سیروانناوی تایبەت بۆ سوورە؟ دیجلەناوی تایبەت بۆ چی لێڵاوە
بەڕاستی ئاوی ئەم نەهرانە سێسەد ساڵە خوێناوە
چ خوێنێ؟، خوێنی کورد و لاوی کوردستانە ڕێژراوە
لە لای تورک و عەجەم کوشتاری ئێمە مۆدەیە و باوە
لە مێژووی کۆمەڵا بابەناسناوی ئەدەبی یەک و سەد تۆڵە نووسراوە
ئەمە دەورێکی زەححاکەناوی تایبەت نزیکە هەڵکەوێ کاوەناوی تایبەت