ڕۆژهەڵاتی ناوەوە گیانی لەسەر لێو و دەمە

لە کتێبی:
دیوانی ئەوڕەحمان بەگی بابان
بەرهەمی:
ئەوڕەحمان بەگی بابان (1880-1967)
 3 خولەک  1020 بینین
دوکتور محەممەد موسەدیق لە نیسانی ١٩٥١دا لە لایەن مەجلیسی نوابی ئێرانەوە بوویە سەرۆک وەزیر و علىٰ الأحوالعەرەبی و لە لایەن شاهەوە تەسدیق کرا موسەدیق نەوتی ئێرانی تەئمیم کرد و لەسەر موراجعەتی بەریتانیا چووە واشنتۆن و حوقووقی حوکوومەتی ئێرانی بە مەجلیسی ئەمن و جەمعیەتی ئومەم تەسدیق کرد. دیسان لەسەر شکایەتی بریتانیا چووە لاهای و حوقووقی ئێران لە لایەن مەحکەمەی عەدەلی دووەلییەوە تەسدیق کرا ئەمجا سەفارەت و هەموو کونسوولەکانی ئینگلیزی لە ئێران دەرکرد. لە ١٩ی ئەغستۆسی ١٩٥٣ دا بە سەرۆکی زاهیدی خەوەنەی ئیران دایان بە سەردا و گرتیان خستیانە زیندانەوە. بۆ ئەمە ئەم قەسیدەیە بێژراوە.
ڕۆژهەڵاتی ناوەوە گیانی لەسەر لێو و دەمە
میللەت و قەومی لە نەزعایە خەریکی ماتەمە
ڕێی هەرا و هاواری بەسەراوە زمانی ئەبکەمە
دەوری نەیرونناوی تایبەت و زەحاکەناوی تایبەت، ناوی عەسری بیستەمە
کۆڕی یەکبووی میللەتانی کۆمەڵی داگیرکەرە
مەجڵیسی ئەمنی بەناو، ئاگرکەری شۆڕ و شەڕە
خۆرهەڵاتی ناوەوە پیاوێکی هەڵخست عالەمی
میللەتی ئێرانی بردە دەوری کەیروسناوی تایبەت و جەمناوی تایبەتی
داڵسناوی تایبەت و چەرچڵناوی تایبەت وەکوو نۆکەر لەبەردەمیا چەمی
زاهیدیناوی تایبەت لێی کەوتە خۆ مانەندی إبنَ العَلقَمیناوی تایبەت
چەرخی ورەگێڕا بە دەستەی خائین و خوێنخوارەوە
میللەتی ئازادکراوی خستەوە ژێر بارەوە
شاهی خائین خۆی کوتایە باوەشی ئەمریکەوە
زاهیدیناوی تایبەت مەلعون بە سێڕڕی کەوتە فاک و فیکەوە
دەستی هەندرسنناوی تایبەت بە دۆلار و زەڕی تەحریکەوە
هێرشی خائین بە شەستتیر و بە پاچ و پیکەوە
بورجی ئازادی وەتەنیان دایە بەر بومباردمان
گرمەگرمی تۆپ و تەییارە گەیشتە ئاسمان
ئەو مەسیحا هیممەتەی ئێرانناوی تایبەتی زیندوو کردەوە
گۆیی ئازادی لە مەیدانی ئومەمدا بردەوە
بۆ هەموو شەرقی وەست ڕێی سەربەخۆیی کردەوە
هەر وەکوو جانی بە دیل گیرا بەدەس نامەردەوە
ئەو سیاسەت گێڕی بەرزە، خاکی ئاری سەندەوە
وا لە زیندانا بە دەستی بەستەو و پێوەندەوە
تۆپ و دەببابە لە تارانشوێن ڕۆژ و شەو ئەخولێتەوە
هەر سەعاتی خوێنی سەد لاوی وەتەن ئەڕژێتەوە
تیپی دانشجوو بە زامی گوللەوە ئەتلێتەوە
بۆ ئەمە یەغما گەری دەوری مەغوولی بێتەوە
خائینان کاتێ کە ئەم جەردانە ئیستقبال ئەکەن
الوِداعيعەرەبی میللەتی ئێرانناوی تایبەت لە ئیستقلال ئەکەن
ئەی موسەدیقناوی تایبەت تۆ کە خوێنی پاکی ئەجدادت هەیە
ئیرسی تاریخی کەیی و ساسان و پێشدادت هەیە
هەر بە ملیۆن، دەرس ئەخوێنی عیلم و ئیرشادت هەیە
دەستە دەستە قارەمانی حوڕڕ و ئازادت هەیە
موژدە بێ بابەناسناوی ئەدەبی! ئەمانە تەردی ئیستعمار ئەکەن
خائینی قەوم و وەتەن مەحکوومی دار و نار ئەکەن