مەلای چاومار لە زانستا یەکەم بوو

مەلا مەحموودی موفتی لە ٢٥ی ئەغستۆسی ١٩٥٥ز دا کۆچی دوایی کرد بۆ تەئبینی پاش چل ڕۆژی ئەمە بێژراوە.
لە کتێبی:
دیوانی ئەوڕەحمان بەگی بابان
بەرهەمی:
ئەوڕەحمان بەگی بابان (1880-1967)
 2 خولەک  1237 بینین
مەلای چاومار لە زانستا یەکەم بوو
لەناو زانیارەکان خاوەن عەلەم بوو
لە سەر تەختی مەعاریف شاهی جەم بوو
سەرەفرازی مەلای ڕۆمناوی تایبەت و عەجەم بوو
بە زانست و بە تەشریحاتی شازی
وەلیعەهدی مەقامی فەخری ڕازی
امین المفتیکەس عەللامەی زەمانە
لە فەزڵ و دانشا فەرد و یەکانە
مەزایای، خاریجی وەسف و بەیانە
لە چاوماری مەزن ڕەمز و نیشانە
بە فەزڵ و دانش و عیلمی تەواوی
گەلێ بەرزە لە عەللامەی زەهاویناوی تایبەت
عەزیزناوی تایبەت فتوادەری شەرعی موبین بوو
عەمیدی عالمان و ئەهلی دین بوو
لە عیلمی فیقهدا ورد و مەتین بوو
نەوەی چاومار و فەرزەندی ئەمین بوو
ئەمانە یەک بە یەک موفتی ئەنامن
لە ڕەوزەی جەننەتا خاوەن مەقامن
مەلای بێخودناوی تایبەت بە تەبعی نازک و تەڕ
ئەدیب و نوکتەپەرواز و هونەروەر
بە نەعتی موستەفاناوی تایبەت سالار و سەروەرە
لە نەزما تاجی شاهی نایە سەر سەر
لە هەوری تەبعی شۆخ و ئەشکباری
وەکوو باران دوڕڕی مەعنا ئەباری
مەلای بێخودناوی تایبەت سەرۆکی شاعیری کورد
لە عورفیناوی تایبەت و ئەنوەریناوی تایبەت گۆی سەبقەتی برد
بە شیعری بەرز و مەعنای نازک و ورد
هەمیشە زیندووە نابێ بڵێی مرد
لە (افتا) بابەناسناوی ئەدەبی هەر ئەم زانە مابوو
بە ڕەحمەت عازمی دار البقاعەرەبی بوو