مەلای چاومار لە زانستا یەکەم بوو
مەلا مەحموودی موفتی لە ٢٥ی ئەغستۆسی ١٩٥٥ز دا کۆچی دوایی کرد بۆ تەئبینی پاش چل ڕۆژی ئەمە بێژراوە.
از کتاب:
دیوانی ئەوڕەحمان بەگی بابان
اثر:
عبدالرحمان بیگ بابان (1880-1967)
2 دقیقه
1246 مشاهده
مەلای چاومار لە زانستا یەکەم بوو
لەناو زانیارەکان خاوەن عەلەم بوو
لە سەر تەختی مەعاریف شاهی جەم بوو
سەرەفرازی مەلای ڕۆماعلام و عەجەم بوو
بە زانست و بە تەشریحاتی شازی
وەلیعەهدی مەقامی فەخری ڕازی
امین المفتیشخص عەللامەی زەمانە
لە فەزڵ و دانشا فەرد و یەکانە
مەزایای، خاریجی وەسف و بەیانە
لە چاوماری مەزن ڕەمز و نیشانە
بە فەزڵ و دانش و عیلمی تەواوی
گەلێ بەرزە لە عەللامەی زەهاویاعلام
عەزیزاعلام فتوادەری شەرعی موبین بوو
عەمیدی عالمان و ئەهلی دین بوو
لە عیلمی فیقهدا ورد و مەتین بوو
نەوەی چاومار و فەرزەندی ئەمین بوو
ئەمانە یەک بە یەک موفتی ئەنامن
لە ڕەوزەی جەننەتا خاوەن مەقامن
مەلای بێخوداعلام بە تەبعی نازک و تەڕ
ئەدیب و نوکتەپەرواز و هونەروەر
بە نەعتی موستەفااعلام سالار و سەروەرە
لە نەزما تاجی شاهی نایە سەر سەر
لە هەوری تەبعی شۆخ و ئەشکباری
وەکوو باران دوڕڕی مەعنا ئەباری
مەلای بێخوداعلام سەرۆکی شاعیری کورد
لە عورفیاعلام و ئەنوەریاعلام گۆی سەبقەتی برد
بە شیعری بەرز و مەعنای نازک و ورد
هەمیشە زیندووە نابێ بڵێی مرد
لە (افتا) بابەتخلص هەر ئەم زانە مابوو
بە ڕەحمەت عازمی دار البقاعربی بوو