بۆ قەڵەم دڵ لەت لەتە فرمێسک ئەڕێژێ شین ئەکا

بۆ چل ڕۆژەی پاش کۆچی دوایی ئەدیبێکی ناوداری کورد (پیرە مێرد) بێژراوە.
از کتاب:
دیوانی ئەوڕەحمان بەگی بابان
اثر:
عبدالرحمان بیگ بابان (1880-1967)
 1 دقیقه  1358 مشاهده
بۆ قەڵەم دڵ لەت لەتە، فرمێسک ئەڕێژێ، شین ئەکا؟
خامە بۆ خامۆشە ناڵەی بێسەدا ئەسرین ئەکا؟
ئیستعارە و قافیە بۆ مەیلی ڕووپۆشین ئەکا
ئەهلی عیرفان و ئەدەب، بۆ گریەیی خوێنین ئەکا
شینی تۆیە یادگاری دەوری ڕابردووی بەباناعلام!
دڵبریندارن لە کورد قەومی کورد، پیر و جوان
تۆ بە عەسرێ عومرەوە لاوێکی عەسری بیستەمی
مەجلیس ئارا، نیکتەگۆ، حازرجواب و هەمدەمی
نەشری خامەت شاهیدە، بۆ شیعر و ئینشا مولهەمی
موعجیزەی عەسری حەدیس و خاریقەی دەوری جەمی
یادی کۆنی قەومە جێی دایتێ لە گردی یارەاعلامدا
ئاخری ناشتت لەناو جەرگ و دڵی سەد پارەدا
پەندی پێشینانی تۆ سیحری حەڵاڵی کوردییە
نەسر و نەزمت سەهلی مەمنووعە نەزیری هەر نییە
بیر و فیکری نازک و وردت خوایی و وەهبییە
وێنەیەکی بەرز و ڕووناکی زمانی میللییە
نامرێ بابەتخلص بە شیعری تازە و ڕەنگینەوە
تەرجەمەی بەیتی مەم و زیناعلام، مێژوویی بە نگینەوە