هەر سەعاتێکی بە سەد ساڵە هەموو عومری شەوم
از کتاب:
دیوانی ئەوڕەحمان بەگی بابان
اثر:
عبدالرحمان بیگ بابان (1880-1967)
1 دقیقه
991 مشاهده
هەر سەعاتێکی بە سەد ساڵە هەموو عومری شەوم
ڕۆژی ئازادی، ئەتۆ بیت و خودا! بێرە خەوم
گرەوم کردووە تۆ ژینەری قەومی مردوویت
پەردەی پێشت فڕێ دە، کە نەدۆڕێ گرەوم
ڕێگەکەت پڕ چقل و خار و خەسوخاشاکە
شەو و ڕۆژ هەڵپە ئەکەم، کول بووە داسی درەوم
پێم سوا هێزی نەما، ڕێگەیی مەقسەد دوورە
ڕەهبەری زۆرە شوکور لاوی دلێر و ئازانمتن نامشخص
ڕەهبەرم زۆرە شوکور لاوی دلێر و ئازان
بابەتخلص! من پیرم و ئوفتادە، نەماوە برەوم