برووسکەی سروودێکی زامدار

از کتاب:
من تینوێتیم بە گڕ ئەشکێ
اثر:
شیرکو بیکس (1940-2013)
 1 دقیقه  749 مشاهده
١
لە گەرووتانا ڕەشەبای سلەیمانیمکانن
لەسەر سنگتان تاشەبەردی
ئاگری داغین.
لەچاوتانا،
شاڵاوی بابەگوڕگوڕین.
لە دڵتانا،
سەهۆڵبەندانی سابڵاخمکانین.
لێتان، لێتان نابینەوە
وەک چۆن هەڵۆ لە نێچیری نابێتەوە.
وەک تۆڕ
چۆن لە ماسی نابێتەوە.
وەک ئاگر چۆن:
لە کا و پووشوو نابێتەوە
کاوەشخص، لە چارەنووسی ئەژدەهاکشخص
گۆڕ، لە مردوو
لافاو لە هێزی ڕاماڵین،
سەرکەوتنمان، لە هەندرێن نابێتەوە
لێتان، لێتان نابینەوە.
٢
جێ ناهێڵین
جریوەی ئاڵی ئەستێرەی زامەکانمان، جێ ناهێڵین.
پەنجەرەی ژووری گریاوی ماڵەکانمان، جێ ناهێڵین.
کەوی، دەنگمان
بەفری – ڕەنگمان - جێ ناهێڵین
وەک چاو، بینین
وەک ڕەگ، زەمین
وەک کات، سەعات
وەک هاژە، چەم
وەک زمان، دەم جێ ناهێڵن
ئێمەش خاکی سکسووتاومان
پیتی داخکراوی ناومان
جێ ناهێڵین!
جێ ناهێڵین!
جێ ناهێڵین!