ببوورن
از کتاب:
من تینوێتیم بە گڕ ئەشکێ
اثر:
شیرکو بیکس (1940-2013)
1 دقیقه
863 مشاهده
کیژۆڵەکان!
لەبەر ئاوێنەی دیوانی ئەم جارەما، شانەی شیعرم
زەردەپەڕ و شەوی قژتان داناهێنێ.
دەمی وشەم، لە جۆگەی ڕوونی گەردنتان ناخواتەوە.
پەنجەی خامەم
پەنجەرەی پشت و کەمەرتان ناکاتەوە.
قۆپچەی دەرگای سوخمەکانتان، ناترازێنێ
دەستی چاوم
کەروێشکی سرکی مەمکتان، ڕاناهێنێ
پەپوولەی چرپەی سەرلێوی باڵ لەرزیوم
بۆ سەر شووڵی تەزووی سووری ماچەکانتان،
هەڵنافڕێت
کزەبای دەنگی ئاسمانی بێ سروەتم
هەوری لەشی ئارەزووتان نابارێنێ!
شیرینەکان، ببوورن لێم ئەم جارەیان:
نە ملوانکە و نە موستیلە و نە گوڵەستێرەی سەر سنگتان
دەست ناکەوێ
ئەم جارەیان کیژۆڵەکان!
لە «شەقامی خوێن» و «ئاوێنەی ئاگردا»
چاوتان بە خۆتان ئەکەوێ
لەبەر ئاوێنەی دیوانی ئەم جارەما، شانەی شیعرم
زەردەپەڕ و شەوی قژتان داناهێنێ.
دەمی وشەم، لە جۆگەی ڕوونی گەردنتان ناخواتەوە.
پەنجەی خامەم
پەنجەرەی پشت و کەمەرتان ناکاتەوە.
قۆپچەی دەرگای سوخمەکانتان، ناترازێنێ
دەستی چاوم
کەروێشکی سرکی مەمکتان، ڕاناهێنێ
پەپوولەی چرپەی سەرلێوی باڵ لەرزیوم
بۆ سەر شووڵی تەزووی سووری ماچەکانتان،
هەڵنافڕێت
کزەبای دەنگی ئاسمانی بێ سروەتم
هەوری لەشی ئارەزووتان نابارێنێ!
شیرینەکان، ببوورن لێم ئەم جارەیان:
نە ملوانکە و نە موستیلە و نە گوڵەستێرەی سەر سنگتان
دەست ناکەوێ
ئەم جارەیان کیژۆڵەکان!
لە «شەقامی خوێن» و «ئاوێنەی ئاگردا»
چاوتان بە خۆتان ئەکەوێ