هەوڵدانی شاعیر بۆ گواستنەوەی کارەکەی لە مەرگەوەر بۆ قەڵادزی
از کتاب:
دیوانی میرزا غەفوور
اثر:
میرزا غفور (1870-1938)
1 دقیقه
700 مشاهده
سەلامی من؛ لە جەمعی ساکنی مەئمووری مەعموورە
لە سایەی ئیلتیفاتی ئێوە «میرزاتخلص» شاد و مەسروورە
لە خدمەت حاکمێکا خادمم، سایەی هوما وایە
لە سووئی تالعی مندا لە مەیدانی عەتا دوورە
ئەگەر لوتفی جەنابی حاکمم بێ، دێمە خزمەتتان
وەگەر نا؛ با بمێنم لێرە؛ بەم ئەحواڵە مەغدوورە
دەڵێم بەڵکوو لە خزمەت ماڵ مودیری ئیستفادی کەم
بیحەمدیللا بە مەردی ئەو، لە عالەم فاش و مەنشوورە
بە مەئمورێتییی، تەعیین ببم مایەی مەعیشەت بێ
ئەگەر مومکن نەبوو، فەرموو خەیاڵت فاسدە دوورە
ئەگەرچی بێ نەوا «میرزاتخلص» لە سووئی تالعی خۆیدا
ئومێدێکی نییە، لاکین.. بە لوتفی ئێوە مەغروورە