ژێرکەوتنی شۆڕشەکەی «ڕەسوڵ ئاغا»ی کۆیە
از کتاب:
دیوانی میرزا غەفوور
اثر:
میرزا غفور (1870-1938)
2 دقیقه
674 مشاهده
«بیحەمدیللا» لە سایەی «زابت»ە مەعموورە مەعموورە
«قەزا» یەکسەر بە فەیزی ئەو؛ شەقاوەت خانە خاپوورە
حوکمڕانی «قەزا» ئەمڕۆ جەنابی سەید عەلی و «ئەو» بێ
عەشایر جوملە ئاسایش لە ئاشووب و بەڵا دوورە
لە سایەی سەوقیات و زەبتی ئەحکامی حکومەت هەم
هەمیشە مەئمەنە و ساکن، دەمادەم شاد و مەسروورە
لەبەر کەوڵی سمۆرێ وا لە خزمەت حاکما شادە
ئەدەب ئێستا لە خزمەتیا هەمیشە مەست و مەستوورە
لە ئەسنای فەرزی مەغریبدا، ئیرادەی حاکمی بۆ هات
لە «چوم خڕکەمکان» بە غارێ هاتەوە؛ لەو فرسەخە دوورە
لە ساعەت هەشتی شەو وارد بوو تەشریفی لەلای حاکم
گوتی: «ساحیب» «بفەرما ئەمر» و شەقیانک ە بە قەستۆرە
ڕەسوڵ ئاغا ئەبێ چی بێ چ ئەهمییەت کوڕ و کاڵی
دەبێ نەیبستبێ من کێم «دەدە»م مەعلووم و مونشوورە
لە «بەحر» و «بەڕ»یە بێ باکم، دەیانبەم بۆ سلێمانی
تەماشای «لوولە چەرمین» کەن، بە جان بێزاری مەغروورە
سلێمانی مەشەڕەف بوو، بە تەشریفی «دەدە»ی عالی
«تعالی اللهعربی» عەجەب هێمەت چ ئەحکام و چ دەستوورە
لە بەگزادەی هەموو عێڵی موڕادی دا مەگەر پەیدا
ببێ وەک «ئەو» سوارێکی، وەها بەم نەوعە غەییوورە
گەهێ تەعقیبی ئاغاوات و بەگزادەی هەمەوەندە
گەهی تەسخیری قەلعەی «لێوژەمکان» کرد کۆنە تەندورە
هەتا کەی تۆ زوبان بەستم دەکەی ئەی حاکمی عادڵ؟
خودا بەردار نییە قەومێ لە دەس ئەم حیزە مەقهوورە
لەمەولا تەرکی هەر بەحس و بەیانێکی دەکەم چونکە
نەوەک خەڵقی بڵێن: «میرزاتخلص» لەبەرچی وایە مەغروورە