چۆڵکردنی قەڵادزێ و لەکارخستنی فەرماندارانی لەلایەن ئاغایانەوە
از کتاب:
دیوانی میرزا غەفوور
اثر:
میرزا غفور (1870-1938)
2 دقیقه
636 مشاهده
ئەوا دووبارە چۆڵ بوو، خانەواری موڵکی مەعموورە
گەلێ نامەرد و بێ ویژدان، بە حاڵی ئێمە مەسروورە
بە دوو ڕوویی و سیاسەت، عەشرەتی خۆی فیکریان تێکدا
ئەسەف بۆ «ئەحمەد و مینە فنیش» بوون ئەو کەچ و پوورە
بەڵێ: مینە گزیر مەئمووری ڕەسم و گا و مانگا بوو
بزن چوار ئانەیی دەستاند، لە ڕێ ئینساف و دین دوورە
»بیحەمدیللا» خەلاسیم بوو، لە دەس کوێخا حمەد و مینە
خەتای ئاغا سەلیم ناگرم؛ کەوا ئەم قەومە مەغدوورە
لەبەر بێ مەغزی ئەو قەومە؛ ئەویش ئاسیمە سەرماوە
عیلاجی بۆ نەمابوو، غەیری وێران کردن و بوورە
ئومووری میللەت و قەومێ؛ لە دەس ئیسمایلە جوودا بوو
کە ئەو مەلعوونە بێ دینە، ئەمر بەربوو، کەپرەسوورە
لەمەولا قۆندەرەی، عەڵمودە و ئەسبابی فەنتازی
لەبەر کات و بپۆشن «ئەحمەدە» ڕەش چیتە لاپوورە
کڵاش و کاڵەیی مەشکاڵە خۆش بێ، ئیحتیاج نابێ
لەسەر ئیرسی پدەر جەدیان نەما ئەو دام و دەستوورە
ئەگەرچی وا لە عالەمدا دەڵێن: زوڵمێکی ناحەق بوو
بڵێ: تەقسیمی «ئاب و داب» وایە، بۆیە مەجبوورە
دەپرسن: مەسکەنم کوێیە، لە چۆڵی سابقا کەوتووم
لە دەس کوێخا بەراز و مامە پیرۆت «خاڵەتخلص» مەقهوورە