هەوڵدانی شاعیر بۆ گواستنەوەی کارەکەی لە مەرگەوەر بۆ قەڵادزی

لە کتێبی:
دیوانی میرزا غەفوور
بەرهەمی:
میرزا غەفوور (1870-1938)
 1 خولەک  701 بینین
سەلامی من؛ لە جەمعی ساکنی مەئمووری مەعموورە
لە سایەی ئیلتیفاتی ئێوە «میرزاناسناوی ئەدەبی» شاد و مەسروورە
لە خدمەت حاکمێکا خادمم، سایەی هوما وایە
لە سووئی تالعی مندا لە مەیدانی عەتا دوورە
ئەگەر لوتفی جەنابی حاکمم بێ، دێمە خزمەتتان
وەگەر نا؛ با بمێنم لێرە؛ بەم ئەحواڵە مەغدوورە
دەڵێم بەڵکوو لە خزمەت ماڵ مودیری ئیستفادی کەم
بیحەمدیللا بە مەردی ئەو، لە عالەم فاش و مەنشوورە
بە مەئمورێتییی، تەعیین ببم مایەی مەعیشەت بێ
ئەگەر مومکن نەبوو، فەرموو خەیاڵت فاسدە دوورە
ئەگەرچی بێ نەوا «میرزاناسناوی ئەدەبی» لە سووئی تالعی خۆیدا
ئومێدێکی نییە، لاکین.. بە لوتفی ئێوە مەغروورە