بۆ پارە حەیفە خۆ دەکەیە پوولی ناڕەواج
از کتاب:
دیوانی مەحوی
اثر:
محوی (1836-1906)
1 دقیقه
3939 مشاهده
بۆ پارە حەیفە خۆ دەکەیە پوولی ناڕەواج
بۆ پارووێکی نان ئەسەفە ڕوو دەکەی بە ساج
ڕێی دا لە قاپییا بمرم، پێشی سەر سەرم
نا، وا گەدا دەبێ بە خوداوەندی تەخت و تاج
بۆ زەبتی موڵکی دڵ بەسە لەو لێوە یەک قسە
شاهم، بە سەوقی لەشکری غەمزە چ ئیحتیاج
با بێنە سەیری گەردن و سینەی نیگاری من
نەیدیوە هەر کەسێ بتی زیو و سەنەم لە عاج
کەی دڵ دەسێنرێ لە بتێ سەندبێتی ئەو
لێوی لە میسر و زوڵفی لە چینی خەراج و باج
کێ قەدری شیعری ئێمە دەزانێ، بەری دەکا
هەر ساحێبە لەبەرکەری کاڵایی بێ ڕەواج
مەحویتخلص عەبەس بە دیدەیی بیمار مائیلە
ناگیرێ ئاشنایێ لەگەڵ مەستی نامیزاج