دولبەری سەروقەد و شیرین ڕوو
از کتاب:
            دیوانی خادیم (بەرگی ١)
        اثر:
                خادم (1895-1953)
        
             1 دقیقه
             1531 مشاهده
        
        
    دولبەری سەروقەد و شیرین ڕوو
دڵی بردم بە غەمزەی جادوو
کە پەرێشان ئەکا بەسەر شانی
توڕڕەی زوڵفی سیلسیلە موو
بووە پابەندی دڵ وەکو مەجنوون
حەلقەی زوڵفی یاری لەیلا خوو
من و بلبل بە شەو ئەناڵێنین
ئەو لەبۆ ڕوویی گوڵ منیش بۆ تۆ
من و پەروانە دوو بە دوو سووتاین
ئەو بە شەمع و منیش بە جیلوەی توو
من وقومری فوغان ئەکەین بۆ تۆ
ئەو ئەڵێ «ياكريم»عربی ومن  «ياهوو»عربی
من ڵە ڕۆژێ کە دیم جەماڵی تۆ
ڕشتەی عەقڵ و دین لە دەستم چوو
دڵی بردم بە غەمزەی جادووی
سەر لە پێناویا بە دووی دا چوو
وەکوو شێخ دوور لە مەزهەب و دینم
لە نیگاهی دوو چاوی وەک ئاهوو
«خادیما»تخلص کاری من بە زەننارە
لە نیگاهێکی یاری تەرسا خوو