پڕ لە چینە ئەی دڵە پێشانی بەزمی شەوقی تۆ

از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
 1 دقیقه  851 مشاهده
پڕ لە چینە ئەی دڵە پێشانی بەزمی شەوقی تۆ
پێستی مردن کەوتە سەر ڕوخساری کەیف و زەوقی تۆ
خۆشەویستی مردووە شادیت عەزاداری چییە؟
لەیلە کۆچی کردووە مەجنوونە شادی و شەوقی تۆ
پێم گوتی ئامان مەدە خۆت وا بە میهری گوڵ ڕوخان
بوونە مەجنوون سەد هەزاران فەیلەسووفی فەوقی تۆ
ئێستە جێگەی تۆ دوجەیلە لەیلە دانیشتوو لە حەی
وا لە کێوو دەشت هاموونا کە ئێستە عەوقی تۆ
حاسڵت زنجیری زوڵفی یارە خادیمتخلص تا ئەبەد
بۆ مل وهەم دەست وپێی تۆ بۆتە بەند و تەوقی تۆ