دڵ لەگەڵ زوڵفت کە بەستی عەهد و پەیمانی تەواو
از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
1 دقیقه
820 مشاهده
دڵ لەگەڵ زوڵفت کە بەستی عەهد و پەیمانی تەواو
جێ بە جەێ زانیم نەجاتی نابێ هەرگیز ئەو لە داو
تاقەتی ئاوێنە کوا بۆ پرتەوی ڕوخساری تۆ
نەقشی ڕوخسارت لە سەنگا گەر بکێشێ ئەبتە ئاو
کەی بووە ئاهووی نازک راوی شێری نەر بکا
دولبەری ما وا شکاری دڵ ئەکا ئەمڕۆ بە چاو
گەرچی ڕووتم مشتەری ڕووتم بە نەقدی جان ودڵ
پیشەیی ڕووتە بە دایم بێتە بەر شوعلەی هەتاو
باسی بەهرام و خەدەنگی و ڕۆستەمیش ئەبڕێتەوە
گەر لە مەجلیس باسی موژگانی خەدەنگی بێتە ناو
یەک نموونەی عەشقی شۆر ئەنگێز و ڕیسوایی منە
شۆرشی فەرهاد و شیرین قەیس و لەیلا بێتە ناو
بەختیاریی عەشقتە خادیمتخلص لیباسی میحنەتت
قەت بە مردوو نادرێ ئەموالی دونیا غەیری جاو