باڵی کێشاوە بەسەر سەفحەی جەبینی دوو برۆ
از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
1 دقیقه
762 مشاهده
باڵی کێشاوە بەسەر سەفحەی جەبینی دوو برۆ
ڕووبەڕووی خورشیدی تابان خەنجەری کێشا برۆ
وەک هیلال ئەنوێنێ ئیمشەو وا لە بورجی ئاسمان
وەک قەدەح مائیل بە کەچ جیلوە و ئیشارەی ئەبرۆ
نەرگسێکی وای نەبوو گوڵشەن نەدەریا مەوجی دا
ئەووەڵەن فیتنەی دوو چاوی سانیەن ئەمجا برۆ
من بە پیری هەم نەبووم غافڵ لە عەشقی ڕوویی یار
قامەتی دووتام ئیشارەی بوو نیشانی دا برۆ
قەت بە ئیمای خەیاڵی دا ئیشارەت ڕێی نەبوو
عالەمی باڵا مەقام و مەوجی ئیستیغنا برۆ
ئافەتی ئیمکان خەرام و فیتنەی دەوران قیام
غارەت ئافاتی نیگاهو شۆڕشی دونیا برۆ
من لەهەر خاکی خەیاڵی سەجدەیەکم بۆی ببا
بەم خەیاڵە زوو لەسەر ئەم خاکەدا ئەڕوا برۆ
سەد تەحەیور بەسملی نازی تۆن هەردوو جیهان
گەر لەسەر لەوحی جەبینت تیغی هەڵکێشا برۆ
موددەتێ خادیمتخلصبە خوێنی تۆ بوو تینوو ئاخری
ئەم دەمی تیغەی بە خوێنی تۆ بوو ئاوی دا برۆ