دولبەری سەروقەد و شیرین ڕوو

لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
 1 خولەک  985 بینین
دولبەری سەروقەد و شیرین ڕوو
دڵی بردم بە غەمزەی جادوو
کە پەرێشان ئەکا بەسەر شانی
توڕڕەی زوڵفی سیلسیلە موو
بووە پابەندی دڵ وەکو مەجنوون
حەلقەی زوڵفی یاری لەیلا خوو
من و بلبل بە شەو ئەناڵێنین
ئەو لەبۆ ڕوویی گوڵ منیش بۆ تۆ
من و پەروانە دوو بە دوو سووتاین
ئەو بە شەمع و منیش بە جیلوەی توو
من وقومری فوغان ئەکەین بۆ تۆ
ئەو ئەڵێ «ياكريم»عەرەبی ومن «ياهوو»عەرەبی
من ڵە ڕۆژێ کە دیم جەماڵی تۆ
ڕشتەی عەقڵ و دین لە دەستم چوو
دڵی بردم بە غەمزەی جادووی
سەر لە پێناویا بە دووی دا چوو
وەکوو شێخ دوور لە مەزهەب و دینم
لە نیگاهی دوو چاوی وەک ئاهوو
«خادیما»ناسناوی ئەدەبی کاری من بە زەننارە
لە نیگاهێکی یاری تەرسا خوو