مەجلیسی عەیش و تەرەب بێ ڕوخی تۆ زەحمەتی من

از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
 2 دقیقه  871 مشاهده
مەجلیسی عەیش و تەرەب بێ ڕوخی تۆ زەحمەتی من
ئاگری دۆزەخی من با ڕۆخی تۆ ڕەحمەتی من
تیغی ئەبرۆی کەچت مایلە بۆ کوشتنی من
تیغی تۆ گەردەنی من گەردەنی تۆ شەوکەتی من
وەکو خارپشتە جگەر بەم سەری پەیکانی موژەت
دڵی من غەمزەی تۆ دیدەی تۆ عیززەتی من
تەلخ گوفتاری لەبی لەعلی شەکر بارە بە دڵ
تاڵی تۆ شیرینی من شیرینی تۆ لەززەتی من
سەری زوڵفت ڕەسنی گەردەنی مەنسووری دڵە
ملی من، ڕشتەی تۆ، کوشتنی تۆ، سیحەتی من
جانفیداکارییە کارم بە جەفا و ئەلەمت
سەری من، دامەنی تۆ، میحنەتی تۆ، هیمەتی من
لە نیگاهێکی کە دوو لاوە ئەسەر پەیدا
چەهرەی من، شەوی تۆ، چەهرەی تۆ، عوشرەتی من
کوشتنم مایەی وەسڵی تووە خۆش سەودایە
قەتڵی من، سیحەتی تۆ، سوحبەتی تۆ، سیحەتی من
جەننەت و دۆزەخە بۆ من حازر و غائیبی تۆ
دووری تۆ، دۆزەخی من حازری تۆ، جەننەتی من
وەک هیلال و ڕوخی خورشیدە برۆ پیشانی
گوڵی من ڕوومەتی تۆ ئەبرۆی تۆ قامەتی من
خەنجەری خادیمەتخلصبۆ خەنجەری تۆ ئامادە
لەبی من، غەبغەبی تۆ، سینەی تۆ، ڕاحەتی من