ئەو کەسانەی مەردی مەیدانی خودان

زمان و زەمان
از کتاب:
دیوانی موخلیس
اثر:
مخلص (1910-1985)
 1 دقیقه  1377 مشاهده
ئەو کەسانەی مەردی مەیدانی خودان
بێ سوپا و بێ تەخت و بێ تاج پادشان
ئاشنای ئەهلی هەوەس نینە بە دڵ
هەر وەکوو ئەهلی سوما هەر لە سەمان
سینە پاکن لە هەوای ئەهلی هەوا
گەرچی خاکینە بە دڵ عەرشی خودان
بێ لمعربی و کیفعربی لەگەڵ مەولا دەڕۆن
ملکەچی ئەمرن و ڕازی بە قەزان
تا بڵیی بەرزن و عالی هیممەتن
بۆ هەموو کەس هەڵگری باری بەڵان
سوودی بوونیان بە بەدانیش دەبڕێ
بوونی گوڵ صۆشییە بۆ دڕکی گوڵان
ئێوە باری هەر لەگەڵ وان بگرن
تا بڵێی وا بە حقووقو بە وەفان
هەر کەسێکی ئەو کەسانەی خۆش بوێ
دوور دەبێتن سەر و ماڵی لە زیان
باسی عیشق و دولبەران ئەوڕۆ مەکەن
با نەکەونە بەر دەمی بێ ئەدەبان
هەرچی ئەوڕۆ حەق بڵێ دەڕوا سەری
موخلیساتخلص بگرە زمانت لە زمان