مەی ئەگەر ئاوی حەیات و ساقی خدری زیندە بی

خدری زیندە
از کتاب:
دیوانی موخلیس
اثر:
مخلص (1910-1985)
 1 دقیقه  1456 مشاهده
مەی ئەگەر ئاوی حەیات و ساقی خدری زیندە بی
چۆن عەقڵ بڕوا دەکا دڵ ئارەزووی تەوبەی هەبی
بەر لە خەڵوەت زاهیدا سەیرێکی مەیخانە بکە
گوڵ لە باغا ناڕوێ تا خاکەکەی تێر ئاو نەبی
بۆ خەریک نابی بە ڕاو ئەی تازە لاوی کەج کولاهـ
تۆ کە بازێکی وەها سووک و لە ڕاو خۆشت هەبی
گۆڵ چنین لەو باغە لام وایە بە توو قەت ناکرێ
هەرچی گوڵ چین بێ دەبی ترسی لە خار و مار نەبی
لەو شوێنەی کە گەدا جاهـ و جەلال وەردەگرن
گەر دڵا تۆ لە گەدایی یەکەمین بی چ دەبی
گەر ئەتۆ تالیبی یاری لە سەر و ماڵ وەرە دەر
یار ئەگەر بوو بە سەیار، پار کە نەبوو، با چ نەبی
موخلیساتخلص تۆ لە ویسال و لە فیراق وەک دەدوێی
هەر بە ئاداب بدوێ، سوودی نییە بێ ئەدەبی