تا لە ڕێگای عاشقی‌دا سەر دانەنێی سەر ناکەوی

گرژینەوە
از کتاب:
دیوانی موخلیس
اثر:
مخلص (1910-1985)
 1 دقیقه  934 مشاهده
تا لە ڕێگای عاشقی‌دا سەر دانەنێی سەر ناکەوی
دەست و بردی گەر نەکەی ڕیت ئاخری بەرناکەوی
گەوهەری عیشق و تەبیعەت پەروەری ڕێک ناکەون
گوڵ لە جێگای شۆڕەکات قەت ناڕوێ و هەر ناکەوی
هەرچی ئەوڕۆ مەستی بادەی چاوی دڵداری نەبی
قەت سبەی لێوی بە بادەی ئاوی کەوسەر ناکەوی
تا هەناسەم پێ نەگا تا نەپشکوێ لێوی نیگار
غونچە تا بای لێ نەدا گرژینەوی دەرناکەوی
موخلیساتخلص تا گەرمە بازاڕی مەتاعی عاشقان
فرسەتە ئەوڕۆ و سبەی بەڵکو وەها هەر ناکەوی