تا لە ڕێگای عاشقیدا سەر دانەنێی سەر ناکەوی
گرژینەوە
        لە کتێبی:
            دیوانی موخلیس
        بەرهەمی:
                موخلیس (1910-1985)
        
             1 خولەک
             1844 بینین
        
        
    تا لە ڕێگای عاشقیدا سەر دانەنێی سەر ناکەوی
دەست و بردی گەر نەکەی ڕیت ئاخری بەرناکەوی
گەوهەری عیشق و تەبیعەت پەروەری ڕێک ناکەون
گوڵ لە جێگای شۆڕەکات قەت ناڕوێ و هەر ناکەوی
هەرچی ئەوڕۆ مەستی بادەی چاوی دڵداری نەبی
قەت سبەی لێوی بە بادەی ئاوی کەوسەر ناکەوی
تا هەناسەم پێ نەگا تا نەپشکوێ لێوی نیگار
غونچە تا بای لێ نەدا گرژینەوی دەرناکەوی
موخلیساناسناوی ئەدەبی تا گەرمە بازاڕی مەتاعی عاشقان
فرسەتە ئەوڕۆ و سبەی بەڵکو وەها هەر ناکەوی