ڕۆژ و شەو بنوارە ئاساری خودا

لە کتێبی:
دیوانی موخلیس
بەرهەمی:
موخلیس (1910-1985)
 1 خولەک  1014 بینین
ڕۆژ و شەو بنوارە ئاساری خودا
چۆنە نەقشی نووکی پەرگاری خودا
هەندەسەی کەونی بەتەرزێ گرتووە
جوملە ڕەنگین هاتووە کاری خودا
سەیری بولبول کە کە بۆنی گوڵ دەکا
چۆن دەکا ئیزهاری ئەسراری خودا
غەرقی نێو بەحری هەوا هەر تینووە
تا دەگا چاوی بە دیداری خودا
موخلیسا خۆت ناگەیە کۆی دولبەرت
دەست بگەینە دامەنی یاری خودا