نەسیمی بای شەماڵ بابێ لە ئیقلیمی وەفاداران

سەبا
از کتاب:
دیوانی موخلیس
اثر:
مخلص (1910-1985)
 1 دقیقه  1583 مشاهده
نەسیمی بای شەماڵ بابێ لە ئیقلیمی وەفاداران
لە پایتەختی «سەبا» هودهود چ بینێ چاکە بۆ یاران
لە بازاڕی دوڕو گەوهەرفرۆشان ساغی مەڕغووبە
نەماوە قیمەتی ئەمما لە بازاڕی ڕیاکاران
هەزار گوڵ وا لە باغیدا بە ڕوو سووری دەغومرێتن
کەچی هیچ بولبولێ نایێ چریکەی بێ لەسەر داران
بە جامی زەرنیگار ساقی وەرە پەندێ لە من ببیێ
سەحەرگاهان بکە پەرهیز لە تیری دڵ برینداران
لە بۆ سوڵتانی من نابێ لە پەردەی کیبریا دەربێ
کە گوڵ دەرهات لە پەردەی خۆی بووە مەنزووری ئەغیاران
لە بابەت عیشقەوە مەدوێ لەگەڵ ناجسنی هەم عەسرت
گریێ دڵ بۆ کەسێ دەرخە خەبەردار بێ لە ئەسراران
بەهارە خۆش بەهارێکە دەمی چوونی قەراج واهات
بەجێمای بۆچی دانیشتووی تەماشا کۆچ و کۆچباران
لە یاری بێغەشە ئەو کەس انا الحقعربی نەقشی خینی بێ
حیکایەت زۆر گوێ مەگرە لە هەرزەگۆیی بەدکاران
لە سایەی هیممەتی پیری موغان موخلیستخلص تەمای وایە
بەخۆشی ڕابوێریتن لەگەڵ سەرخۆش و هۆشیاران