خەستە حاڵی غەمزەیی شۆخێکی عەییارە ئەدەب

از کتاب:
دیوانی ئەدەب
اثر:
عبدالله بیگ مصباح دیوان (1859-1916)
 2 دقیقه  1363 مشاهده
خەستە حاڵی غەمزەیی شۆخێکی عەییارە ئەدەبتخلص
هەر مەپرسە چۆن نزار و زار و بیمارە ئەدەبتخلص
لەو دەمەی مەستی مەیی چەشمی خوماری دڵبەرە
قەت مەکەن باوەڕ، بڵێن: یەک لەحزە هوشیارە ئەدەبتخلص
شەو بەیادی زوڵفی مشکینی، هەتاکو سوبحدەم
بەستەری پڕ عەنبەر و پڕ مشکی تاتارە ئەدەبتخلص
چی جەفای باری ملم کرد، وەم نەکرد ئازوردە بێ
تا بزانێ تا چ ئەندازە، وەفادارە ئەدەبتخلص
شەشپەڕی غەمزەت بەچەندین جێ، لە سینەم کارییە
وەم نەکرد کەس پێ بزانێ؛ چۆن بریندارە ئەدەبتخلص
ئەی بتی ڕەعنا، لەسەر چی هێندە ئازارم دەکەی!
کامەیە جورمی؟ کە موستەوجیب بەئازارە ئەدەبتخلص!
هەرچی کردی، عیشقی تۆ کردی، دەگەڵ مە، گەر نە بۆچ؟
بێ سەبەب ڕسوای کووچە و شار و بازاڕە ئەدەبتخلص؟
ئاشنایی تۆم بەسە؛ عالەم هەموو بێگانە بێ
یار ئەگەر تۆ بی؛ چ باکی یار و ئەغیارە ئەدەبتخلص!
تۆ، گوڵی خونچە دەهان، تابوویە زیبی باغی مە
شێتییە هەر کەس بڵێ: مایل بەگوڵزارە ئەدەبتخلص
وا دەزانی هەر ڕەقیبت، لێمە بێزاریی دەکا!
سەد ئەوەندەی وی، لەوی بیللاهی بێزارە ئەدەبتخلص
بۆ دەپرسێ پیری مە، ئەمڕۆ لە ئایینی ئەمە
زوڵفی تۆ، بۆ خۆی گەواهە، ئەهلی زوننارە ئەدەبتخلص
هەر کەسێ وەک من ئەسیری چەنبەری زوڵفت نەبێ
کوا دەزانێ دوور بەدوور، چۆنت گرفتارە ئەدەبتخلص