خەستە حاڵی غەمزەیی شۆخێکی عەییارە ئەدەب

لە کتێبی:
دیوانی ئەدەب
بەرهەمی:
عەبدوڵڵا بەگی میسباح دیوان (1859-1916)
 2 خولەک  1288 بینین
خەستە حاڵی غەمزەیی شۆخێکی عەییارە ئەدەبناسناوی ئەدەبی
هەر مەپرسە چۆن نزار و زار و بیمارە ئەدەبناسناوی ئەدەبی
لەو دەمەی مەستی مەیی چەشمی خوماری دڵبەرە
قەت مەکەن باوەڕ، بڵێن: یەک لەحزە هوشیارە ئەدەبناسناوی ئەدەبی
شەو بەیادی زوڵفی مشکینی، هەتاکو سوبحدەم
بەستەری پڕ عەنبەر و پڕ مشکی تاتارە ئەدەبناسناوی ئەدەبی
چی جەفای باری ملم کرد، وەم نەکرد ئازوردە بێ
تا بزانێ تا چ ئەندازە، وەفادارە ئەدەبناسناوی ئەدەبی
شەشپەڕی غەمزەت بەچەندین جێ، لە سینەم کارییە
وەم نەکرد کەس پێ بزانێ؛ چۆن بریندارە ئەدەبناسناوی ئەدەبی
ئەی بتی ڕەعنا، لەسەر چی هێندە ئازارم دەکەی!
کامەیە جورمی؟ کە موستەوجیب بەئازارە ئەدەبناسناوی ئەدەبی!
هەرچی کردی، عیشقی تۆ کردی، دەگەڵ مە، گەر نە بۆچ؟
بێ سەبەب ڕسوای کووچە و شار و بازاڕە ئەدەبناسناوی ئەدەبی؟
ئاشنایی تۆم بەسە؛ عالەم هەموو بێگانە بێ
یار ئەگەر تۆ بی؛ چ باکی یار و ئەغیارە ئەدەبناسناوی ئەدەبی!
تۆ، گوڵی خونچە دەهان، تابوویە زیبی باغی مە
شێتییە هەر کەس بڵێ: مایل بەگوڵزارە ئەدەبناسناوی ئەدەبی
وا دەزانی هەر ڕەقیبت، لێمە بێزاریی دەکا!
سەد ئەوەندەی وی، لەوی بیللاهی بێزارە ئەدەبناسناوی ئەدەبی
بۆ دەپرسێ پیری مە، ئەمڕۆ لە ئایینی ئەمە
زوڵفی تۆ، بۆ خۆی گەواهە، ئەهلی زوننارە ئەدەبناسناوی ئەدەبی
هەر کەسێ وەک من ئەسیری چەنبەری زوڵفت نەبێ
کوا دەزانێ دوور بەدوور، چۆنت گرفتارە ئەدەبناسناوی ئەدەبی