لەو دەمەی مەستی سوراحی چەشمی دڵدارە ئەدەب
از کتاب:
دیوانی ئەدەب
اثر:
عبدالله بیگ مصباح دیوان (1859-1916)
2 دقیقه
1460 مشاهده
لەو دەمەی مەستی سوراحی چەشمی دڵدارە ئەدەبتخلص
قەت نەکەن باوەڕ، بڵێن: یەک لەحزە هوشیارە ئەدەبتخلص
ڕێم بەگوڵزارت تەڵەب کرد، ئەو شەوە فەرمووت: نەیێ
یەک نەفەس بێت و بچێ، لەم باخە موختارە ئەدەبتخلص
دەم بەخەندەی خونچەیەک بوو، ڕەونەقی گوڵزاری مە
بۆ گوڵی گوڵزاری ڕووی؛ وەک بلبلی زارە ئەدەبتخلص
تووتیی تەبعم کە دێتە مەدحی لێوی شەککەری
شەهدی سافێکی عەلاوەی قەندی گوفتارە ئەدەبتخلص
شەو لە ناو جێ؛تا سەحەرگاهان بەیادی ماهی ڕووت
ساتێ ئەختەر؛ باری ئەشک و ساتێ بێدارە ئەدەبتخلص
دڵبەرا بۆ خۆت مەگەر ڕەحمێ بەحاڵی من بکەی
گەر نە، لەم دنیایە کێی وا یار و خەمخوارە ئەدەبتخلص
تا بەتاری زوڵفی خاوت؛ خامە بێتە ئیرتیعاش
دەفتەری پڕ عەنبەر و مشکی تاتارە ئەدەبتخلص
شەو لەبەر سۆزی دەروون و ئەشکی دیدەم؛ نازەنین
لایەکی: ئاوی ڕەوان و لایەکی: نارە، ئەدەبتخلص
دڵ برینداری خەدەنگی غەمزەکەی دڵدوزتە
جارێ ناپرسی؛ بزانی چۆن بریندارە ئەدەبتخلص
گەر سزاواری خیتابت نیم، قبووڵە ئەی ئەدەب
بۆ عیتابیشت مەگەر هەر: ناسزاوارە ئەدەبتخلص؟
گەر بەقانوونی وەفاداریی دەپرسی حاڵی زار
ڕەنگی زەرد و ئاهی سەرد و ئەشکی گوڵنارە ئەدەبتخلص
چەشمی بیمارت تەبیبی ئەو دڵەی بیماری مە
سەیری بیماری کە، بیماری پەرستارە ئەدەبتخلص
شەو بەیادی زوڵفی پڕ نێشی هەتاکو سوبحدەم
هەمنیشینی عەقرەب و هەمسوحبەتی مارە ئەدەبتخلص
زاهیدا! زەحمەت مەکێشە بۆ سبوتی وەرعی من
زوڵفی ساقی خۆی گەواهە، ئەهلی زننارە ئەدەبتخلص
دڵ، کە کەوتە دامی زوڵفت، من گوتم ئاسوودە بووم
وەک ئەوێستا تێدەفکرم، خۆی گرفتارە ئەدەبتخلص
زاهیدان تەزویری بێجایانە، بۆ تەکفیری ئەدەبتخلص
زوڵفی یارم خۆی گەواهە، ئەهلی زننارە ئەدەبتخلص
وا نییە واعیز بەتەنها بێ لەمە، بێزار و بەس
سەد ئەوەندەی وەی لەوی بیللاهی بێزارە ئەدەبتخلص