دەوری خۆشی
از کتاب:
گوناهـ
اثر:
علی حسنیانی (1939-1992)
1 دقیقه
1737 مشاهده
دەوری خۆشی
با صدای: سەید خالد ئیمامی
ئازیز! نەکەی فرمێسکی ڕوون هەڵوەرێنی،
بە سەر دڕکی دڕکەڵانی بەسەرهاتا ئازیز! نەکا خەم داتگرێ،
لە دوو ڕێی هات و نەهاتا ئازیز! لە دوای کێوی ڕژدی ڕۆژی تووشی،
بژوێنێکی بەربەرینە...
هەتاکوو چاو هەتەر دەکا،
دیمەنی زەنوێری ژینە ئازیز! کە شەو شەق بوو بەیان بزەی هاتێ،
دەوری خۆشی و بەختەوەری دەس پێدەکا
مەیگێڕی ژیکەڵەی ئەوین،
بە قەشمەری و بە نازەوە بۆت تێدەکا! ئازیز، دنیا هەر خەم نیە،
لە ژیاندا،
کاتی دڵخۆشی کەم نیە
کە وا بوو خۆشەویستەکەم!
چاو لە چاوی کیژی هیوا مەترووکێنە!
کۆشکی تاسە مەڕووخێنە!
ئاسۆ ڕوونە!
شنەی شەوبا،
موژدەی هەرمان و هەربوونە..
بە سەر دڕکی دڕکەڵانی بەسەرهاتا
لە دوو ڕێی هات و نەهاتا
بژوێنێکی بەربەرینە...
هەتاکوو چاو هەتەر دەکا،
دیمەنی زەنوێری ژینە
دەوری خۆشی و بەختەوەری دەس پێدەکا
مەیگێڕی ژیکەڵەی ئەوین،
بە قەشمەری و بە نازەوە بۆت تێدەکا!
لە ژیاندا،
کاتی دڵخۆشی کەم نیە
کە وا بوو خۆشەویستەکەم!
چاو لە چاوی کیژی هیوا مەترووکێنە!
کۆشکی تاسە مەڕووخێنە!
ئاسۆ ڕوونە!
شنەی شەوبا،
موژدەی هەرمان و هەربوونە..