هاوارە ئاشنا...!
از کتاب:
گوناهـ
اثر:
علی حسنیانی (1939-1992)
2 دقیقه
2281 مشاهده
هاوارە ئاشنا...!
با صدای: سەید خالد ئیمامی
ئەی ئاشنا بە خەمی بێ پسانەوەم!
زەنوێرەکانی ویشکی بزڕکاوی ویشکەسوێ،
هەر چاوەچاوی دەنگی چەمی ویشکەڕۆ دەکەن
باڵندەکان - پۆلی پەریی دوورەلێڕەوار -
بێ تاو و بێ قەرار،
هاواری تۆ دەکەن:
«ئەی ئاشنا بە ڕازی بزەی تیشکی بەربەیان!
ڕووگەی ئەوین کوا؟
ڕێی پێگەیین کوا؟» هاوڕازی ئاشنا!
هەرچی هەڵۆیە بۆ تۆ دەکا شین و سەر نەوین،
سۆلاوەکان، بێ تۆ قەتیس لە بەرزەکۆ،
باڵی پەپوولە ڕەنگی فڕی، پشتی گوڵ چەما،
بۆن و بەرامی هەڵز و کەنێر و کەما نەما هاواری باڕەکەوی کۆ گەیشتە کۆ:
«ئەی پیری شارەزا بە هەموو ڕەمزی پێگەیین!
باڵی فڕین کوا؟
مەڵبەندی ژین کوا؟» ئەی ئاشنا بە کوڵوکۆی دڵی پڕم!
تاریک و ڕوونێ هاتی لەڕێوە بە موژدەوە:
«شەو شەق کراوە، بەیانیش بەڕێوەیە،
تیشکی هەتاو، - دیلی ڕەها بوو لە داوی شەو -
بەرخوێنی خوێنی شەهیدانی ئێوەیە
کانی دەزێنەوە، زێ دێنە هاتوچۆ،
سۆزی، بە دەم شنەوە، داری ئارەزوو،
یەک یەک دەکەن چرۆ!» هاوارە، هەی لە من و وەی لە بەختی ڕەش،
بوولێڵێ ڕۆیی و ون بووی لە ناخی تەم
ئاواری کۆشکی ڕماوی سەد ئارەزوو،
بوونە گڵی مەزاری هەزاران دڵی بەخەم
دێوەزمە پێکەنی،
دەوری هەزار شێعری بە پەرژینی زی تەنی گوێ بگرە سروەیە هەر گازی تۆ دەکا:
«گیانم بە تیری نەشتەری سەد گوێنی کون کونە
هاوارە ئاشنا!
بژوێن لە من ونە» ڕێبواری سەختەڕێ!
میوانی بەزمی هەزاران شەهیدی کورد!
مانای بەرینی ژین!
هانای کوڵی گرین!
ئێستێ بە من بڵێ:
«ڕووگەی ئەوین کوا؟
مەڵبەندی ژین کوا؟»
زەنوێرەکانی ویشکی بزڕکاوی ویشکەسوێ،
هەر چاوەچاوی دەنگی چەمی ویشکەڕۆ دەکەن
باڵندەکان - پۆلی پەریی دوورەلێڕەوار -
بێ تاو و بێ قەرار،
هاواری تۆ دەکەن:
«ئەی ئاشنا بە ڕازی بزەی تیشکی بەربەیان!
ڕووگەی ئەوین کوا؟
ڕێی پێگەیین کوا؟»
هەرچی هەڵۆیە بۆ تۆ دەکا شین و سەر نەوین،
سۆلاوەکان، بێ تۆ قەتیس لە بەرزەکۆ،
باڵی پەپوولە ڕەنگی فڕی، پشتی گوڵ چەما،
بۆن و بەرامی هەڵز و کەنێر و کەما نەما
«ئەی پیری شارەزا بە هەموو ڕەمزی پێگەیین!
باڵی فڕین کوا؟
مەڵبەندی ژین کوا؟»
تاریک و ڕوونێ هاتی لەڕێوە بە موژدەوە:
«شەو شەق کراوە، بەیانیش بەڕێوەیە،
تیشکی هەتاو، - دیلی ڕەها بوو لە داوی شەو -
بەرخوێنی خوێنی شەهیدانی ئێوەیە
کانی دەزێنەوە، زێ دێنە هاتوچۆ،
سۆزی، بە دەم شنەوە، داری ئارەزوو،
یەک یەک دەکەن چرۆ!»
بوولێڵێ ڕۆیی و ون بووی لە ناخی تەم
ئاواری کۆشکی ڕماوی سەد ئارەزوو،
بوونە گڵی مەزاری هەزاران دڵی بەخەم
دێوەزمە پێکەنی،
دەوری هەزار شێعری بە پەرژینی زی تەنی
«گیانم بە تیری نەشتەری سەد گوێنی کون کونە
هاوارە ئاشنا!
بژوێن لە من ونە»
میوانی بەزمی هەزاران شەهیدی کورد!
مانای بەرینی ژین!
هانای کوڵی گرین!
ئێستێ بە من بڵێ:
«ڕووگەی ئەوین کوا؟
مەڵبەندی ژین کوا؟»