حاکم و میرەکانی کوردستان
از کتاب:
دیوانی حاجی قادری کۆیی
اثر:
حاجی قادر کویی (1816-1897)
2 دقیقه
1646 مشاهده
حاکم و میرەکانی کوردستانمکان
هەر لە بۆتاناعلامەوە هەتا باباناعلام
یەک بە یەک حافیزی شەریعەت بوون
سەییدی قەوم و شێخی میللەت بوون
سەیید و شێخەکان لە ترسی ئەوان
مونزەوی بوون و زاکیری ڕەحمان
هەر کە فەوتان ڕیای ئەوان دەرکەوت
سەیری چۆن بوونە پووش و ئاگر و نەوت
یەکێ لەم لاوە ڕوو دەکاتە عەجەم
دوو لە ئەو لاوە دەبنە دوژمنی هەم
دوو هەزار ژن فەساد کرا لەم لا
بوونە قاتیل ئەوانی تر لەو لا
یەک بە یەک بوونە نائیبی هەمەوەنداعلام
ساحیبی مارتیناعلام و ماری گەزەند
میللەتیش هێند کەرن وەکوو جاران
دەستیان ماچ دەکەن دەڵێن قوربان
گەر لە سەحرا مەلا نەمردایە
گورگەشین با کەری بخواردایە
شێری دڕڕەندە وەک لە بێشە نەما
گورگ و مام ڕێوی دێنە ڕەقس و سەما
من لە غەمخواری ئەم قسانە دەکەم
وەرنە پەشمە لەلام هەموو عالەم
ئەم قسەی ئێستە عەیبی لێ دەگرن
ئەو دەمەش دێ کە ئێوە بۆی دەمرن
ئەم بە ئەو، ئەو بە ئەم دەڵێ کاکە
سەیری قانوونی حاجیتخلص چەند چاکە!
هەر چلۆنێ ئیشارەتی فەرموو
وەک کەرامەت هەمووی وەها دەرچوو