خۆ دەزانن سولالەیی ئەکراد

از کتاب:
دیوانی حاجی قادری کۆیی
اثر:
حاجی قادر کویی (1816-1897)
 1 دقیقه  1107 مشاهده
خۆ دەزانن سولالەیی ئەکراد
لێرەوە بگرە تا دەگاتە قوباداعلام
هەموو عالیم، هەموو شێخ و میرن
زیرەک و ژیر و ئەهلی تەدبیرن
وەسەتی پانی پازدە ڕۆژ ڕێیە
پڕ لە ڕەشماڵ و خانە و دێیە
بە درێژی لە قاف کە ڕابوردن
تا بە شیرازاعلام و ئیسفەهاناعلام کوردن
شەهسەوارن، پیادەیان ئازان
بەردی نیشان و کوڵکی مەیدان
دان و بەخشینان لە لا باوە
خوونی مەیدانیان لە کن ئاوە
بە شەجاعەت هەموو وەکوو ڕۆستەماعلام
بە سەخاوەت هەموو وەکوو حاتەماعلام
لە وەفا سموەئیلاعلام و ئیسماعیلاعلام
عەهد و پەیمانیان چیای قەندیلاعلام
گوردی شانامە پاکیان کوردە
کافی ئەم سافە کافی ئەو وردە
لە شەڕا زۆر دەفعە قەوماوە
ڕۆمییانیان چلۆن جەواب داوە
حاجیتخلص دەمرێ لە داخ و هاوارە
کوردی بێچارە دەبنە ئاوارە