شێخ بزەینی قسەی وەکوو جافە
از کتاب:
دیوانی حاجی قادری کۆیی
اثر:
حاجی قادر کویی (1816-1897)
1 دقیقه
969 مشاهده
شێخ بزەینیاعلام قسەی وەکوو جافەاعلام
خۆ کەرامەت نییە ئەمیش لافە
ئەو وەکوو ئێمە نین بە ئیدراکن
ساحیبی نوسخەیی گەلێ چاکن
وەکوو بەهرام و خوسرەو و شیرین
لەیل و مەجنوون و چەندی وا ڕەنگین
هەمویان ڕەمز و کانیی عیرفانن
فێری بن چونکە خزمی خۆمانن
مەم و زیناعلام و دیوانی شێخی جزیراعلام
گەلێ چاکن بە سەهلی بێننە گیر
ئەم دووانە ئەمێستە تەرجەمەیان
زۆرە حەتتا لە نێو فەرەنگستان
وای بخوێنن لە وەجهی موحتاجی
وا بزانن بە خۆیەتی حاجیتخلص
هەم ڕەواجی بدەن لە هەر لاوە
تێ نەگەن مردووم، بڵێن: ماوە
قەت تەسەوور مەکەن تەرەفداری
غەیری غیرەتکەشی و غەمخواری
من کەسێکم زەمانەیی ناکەس
دایبڕیوم لە قەوم و قیلە و کەس
هەر منم ئێستا وارسی عیسااعلام
بێ ژن و ماڵ و بێ کوڕ و مەئوا