شێخ بزەینی قسەی وەکوو جافە

لە کتێبی:
دیوانی حاجی قادری کۆیی
بەرهەمی:
حاجی قادری کۆیی (1816-1897)
 1 خولەک  965 بینین
شێخ بزەینیناوی تایبەت قسەی وەکوو جافەناوی تایبەت
خۆ کەرامەت نییە ئەمیش لافە
ئەو وەکوو ئێمە نین بە ئیدراکن
ساحیبی نوسخەیی گەلێ چاکن
وەکوو بەهرام و خوسرەو و شیرین
لەیل و مەجنوون و چەندی وا ڕەنگین
هەمویان ڕەمز و کانیی عیرفانن
فێری بن چونکە خزمی خۆمانن
مەم و زینناوی تایبەت و دیوانی شێخی جزیرناوی تایبەت
گەلێ چاکن بە سەهلی بێننە گیر
ئەم دووانە ئەمێستە تەرجەمەیان
زۆرە حەتتا لە نێو فەرەنگستان
وای بخوێنن لە وەجهی موحتاجی
وا بزانن بە خۆیەتی حاجیناسناوی ئەدەبی
هەم ڕەواجی بدەن لە هەر لاوە
تێ نەگەن مردووم، بڵێن: ماوە
قەت تەسەوور مەکەن تەرەفداری
غەیری غیرەتکەشی و غەمخواری
من کەسێکم زەمانەیی ناکەس
دایبڕیوم لە قەوم و قیلە و کەس
هەر منم ئێستا وارسی عیساناوی تایبەت
بێ ژن و ماڵ و بێ کوڕ و مەئوا