تاجی بسم الله الرحمن الرحیم
لە کتێبی:
دیوانی حاجی قادری کۆیی
بەرهەمی:
حاجی قادری کۆیی (1816-1897)
4 خولەک
1514 بینین
تاجی بسم الله الرحمن الرحیمعەرەبی
نامە سەر بۆ دەفعی شەیتانی ڕەجیم
ماجەرایێکم هەیە بێ بێش و کەم
هیچ درۆی تێ دا نییە با بۆت بکەم
بانیی نۆتاقی قوببەی بێستوون
کەعبەکی بۆ ئێمە کردە ڕێنموون
قاسیدی پەیغامی فەرمووی: من ینیعەرەبی
مسجدا یبنی له بیت كماعەرەبی
باز فەرمووی سەربەسەر ڕوویی زەمین
مەسجیدە بۆ زیکری رب العالمينعەرەبی
یەعنی هەر ماڵێ کرا بێ بۆ خودا
کەعبەیی عولیایە بۆ زیکر و دوعا
شکڵی تەکیە و خانەقاهی شێخەکان
واقیعەن ڕەنگینە ئەمما بۆ ڕیان
لەم هەموو شێخ و موریدانەی ڕیا
فەردەکی ناچێتە مزگەوتی خودا
مەسجید و میحراب و مینبەر بێکەسە
هەر مەپرسە حاڵی چۆنە مەدرەسە
شەیخەنا گەر ئەم قسەت نایێتە گوێ
سەیری وا چۆڵە کەری تێدا بگێ
ناکرێ بەم های و هوویە دەفعی ڕووسناوی تایبەت
هەر وەکوو شێخی بوخاراناوی تایبەت و ئەندەلووسناوی تایبەت
میسلی ئێوە پاڵیان دا بە دوعا
ئاخیری کافر بە ڕیشیاندا ڕیا
پشتیان دا هیممەت و شەیخ و خەتی
تا فەڕانسزناوی تایبەت پاکی کردە میللەتی
مەرقەدی ئەقتاب و قوببەی ئەهلی ڕاز
بۆتە جێگەی گاگەل و مۆڵگەی بەراز
هیندناوی تایبەت و داغستانناوی تایبەت و قازانناوی تایبەت و قەزمناوی تایبەت
خێوەناوی تایبەت و هیندناوی تایبەت و بوخاراناوی تایبەت و خواڕەزمناوی تایبەت
یەک بە یەک وەک ئێوە بوون و زێدەتەر
سەربەسەر بۆ باری کافر بوونە کەر
موعجیزە و کەشف و کەرامات و دوعا
بۆ چی نەیبوو فەخری عالەم مستەفا
جیسمی نوورین و ددانی گەوهەرین
ئەو شکا، ئەمیان بووە جێگای برین
سەبحە و میسواک و خەرقە و تەیلەسان
بوونە پابەندی جیهادی غازییان
ئەم هەموو شەهبازە بوونە کوندەبوو
خەڵوەکێشان و چلە سوودی چ بوو
سەیری ناکەی تایفەی ئەو شێخەکان
وەک سەحابە و عادەتی پێشینیان
ڕووت و پێخاوس بە زەرگێک و مەتاڵ
باوکی بۆ دوو پوول دەردەینێ لە چاڵ
قەسری دین، بنج و بناغەی مەحکەمی
شیر و تیرە دیرەک و تاق و خەمی
موسبەتە فەرمووی حەبیبی کیبریا
من نەبیی شیرم لە مەیدانی وەغا
گوڵشەنی پڕ میوەیی باغی مەعاد
وا لە ژێری سایەیی تیغی جیهاد
کێ گوتی: میسواکە تیرم یا عەسا
نێزەمە گورزی گرانم مونتەشاناوی تایبەت
یا کەمەندم ڕوشتەیە، تیغم تەبەر
پۆست و کەشکۆڵ و دەفە و تاج و کەمەر
کام حەدیس و ئایەتی موعجیزنوما
هاتووە بۆ ڕەغبەتی ڕەقس و سەما
ئەم ئیشاراتە بە جێگایە و بە ڕێ
نەک وەکوو چاوبەستە تەڕکی بن بەڕێ
داری دنیا هەر کەسێکی تێی گەیی
میوەیی خامی هەیە و میوەی گەیی
پەندی من خامی دەزانن خامەکان
شیرن و پوختەی دەزانن پوختەکان
تاکی دونیا مایە پوختەی هەر هەیە
لەم کەر و خامەی کە هەن باکم نییە
با بڵێن: ئەم شێتە قەحبە مردووە
چەند وەڕیوە، چەند وڕێنەی کردووە!
حەق تەعالا واقیفی ئەحواڵمە
خالصاً للهِعەرەبییه تەرقیمی ئەمە
بەیتەکان عەیبی مەکەن خوار و کەچن
مەقسەدم لەم بەند و باوە دەربچن
وەرنێ ئەم دونیایە نەفسی نەفسییە!
گەر لە بەر ئێوە نەبێ باکم چییە!
من لە تۆفانا بەڕی خۆم دەردەکەم
وا مەزانە دامەنی خۆم تەڕ دەکەم
ئێستە هەرچیم پێ بڵێن عەیبی نییە
چونکە ئینسان عیلمی غەیبی پێ نییە
ئاخیری چی وەحشییە ماڵی دەبێ
جاهیلیش ئەو ڕۆژە دێ حاڵی دەبێ
ئەم قسە با لێرە بێ ماندی بووم
بۆت بکەم باسێکی بۆیان کردووم
پێی گوتم: ئەحبابەکی ساحیب حەشەم
سەرگوزەشتێکم هەیە با بۆت بکەم
بازی خەو ئیمشەو لەبەر بێ هەمدەمی
بوو بە نەسری ئاسمانی حەوتەمی
زاغەکەی شەو باوەشێنی شاپەڕی
شەمعەکەیی کوژاندەوە وەقتێ فڕی
بەیزەکی جێما لەگەڵ دەرکەوتنی
ئاسمان زەرد و سپی بوو دامەنی
ماهی بێ میهرم لە دەرگا هاتە ژوور
ماتەم و شین و خەمی کردم بە سوور!
کورت و کرمانجی کە گرتم بە ڕەزا
خستم و باقی وەکوو بەیتی ڕەزاناوی تایبەت
چونکە زانیم ئیش کە کەوتە گفتوگۆ
بێ سەر و پێیە وەکوو چەوگان و گۆ
ئاخری نایێ وەکوو ڕووبار و چۆم
یا شەڕەجوێنی لەنێو خەڕڕات و دۆم
چی پیاو بێ تێ دەگا ڕۆمی چییە
باسی ڕمبازی و سواربوونێ نییە
ئیتتیفاقی دڵبەرێکی بێ کەدەر
حاجیناسناوی ئەدەبی ئەنواعی لیباسی کردە بەر
بێ جیاز و مارەیی دەیدا بە شوو
لەم هەموو کوردانە داخوازی نەبوو؟!
عاقیبەت دەیخوازن ئەمما ئەو دەمی
پیر بووە، نازێ کەل و کۆمە دەمی
ئەو زەمانی بوونە ئاردی نێو دڕک
پارەیەک ناکا دوو سەد جار بێتە ڕک