خۆ دەزانن سولالەیی ئەکراد

لە کتێبی:
دیوانی حاجی قادری کۆیی
بەرهەمی:
حاجی قادری کۆیی (1816-1897)
 1 خولەک  1395 بینین
خۆ دەزانن سولالەیی ئەکراد
لێرەوە بگرە تا دەگاتە قوبادناوی تایبەت
هەموو عالیم، هەموو شێخ و میرن
زیرەک و ژیر و ئەهلی تەدبیرن
وەسەتی پانی پازدە ڕۆژ ڕێیە
پڕ لە ڕەشماڵ و خانە و دێیە
بە درێژی لە قاف کە ڕابوردن
تا بە شیرازناوی تایبەت و ئیسفەهانناوی تایبەت کوردن
شەهسەوارن، پیادەیان ئازان
بەردی نیشان و کوڵکی مەیدان
دان و بەخشینان لە لا باوە
خوونی مەیدانیان لە کن ئاوە
بە شەجاعەت هەموو وەکوو ڕۆستەمناوی تایبەت
بە سەخاوەت هەموو وەکوو حاتەمناوی تایبەت
لە وەفا سموەئیلناوی تایبەت و ئیسماعیلناوی تایبەت
عەهد و پەیمانیان چیای قەندیلناوی تایبەت
گوردی شانامە پاکیان کوردە
کافی ئەم سافە کافی ئەو وردە
لە شەڕا زۆر دەفعە قەوماوە
ڕۆمییانیان چلۆن جەواب داوە
حاجیناسناوی ئەدەبی دەمرێ لە داخ و هاوارە
کوردی بێچارە دەبنە ئاوارە